تەرمی دوو گەریلا رادەستی خانەوادەکانیان کرانەوە
تەرمی گوڵستان شاهین (دیرەن ئاڤەنت) و خوناڤ ئایهان (هێڤی هەرەکۆل) کە لە شەڕێکی مێردیندا شەهید ببوون و لە گۆڕستانی بێکەسان بەخاکسپێردرابوون، ڕادەستی خانەوادەکانیان کرایەوە.
تەرمی گوڵستان شاهین (دیرەن ئاڤەنت) و خوناڤ ئایهان (هێڤی هەرەکۆل) کە لە شەڕێکی مێردیندا شەهید ببوون و لە گۆڕستانی بێکەسان بەخاکسپێردرابوون، ڕادەستی خانەوادەکانیان کرایەوە.
تەرمی ٢ گەریلای یەژاستار کە لە شەرێکی دەوروبەری مێردین شەهید بوون و لە گۆڕستانی بێکەسان بەخاکسپێردرابوون ڕادەستی خانەوادەکانیان کرایەوە.
٨ی ئاب لە گەڕەکی شێبێیای ناوچەی شەمرەخ و لە هەرێمی عەیندیلبی نێوان گوندی کانی عەلی و گەڕەکی شێبای خواڕووی ناوچەی دێرکی مێردین قەدەغەی هاتوچوو ڕاگەیەنرابوو و دواتر شەڕ ڕوویدا. لە شەڕەکەدا دوو گەریلای یەژاستار شەهید بوون و تەرمەکانیان کە گۆڕستانی بێکەسان بەخاکسپێردرابوو. دواتر خانەوادەکان تێستی دی ئێن ئەیان پێشکەش کرد و دەرکەوت کە شەهیدەکان گوڵستان شاهین (دیرەن ئاڤەنت) و خوناڤ ئایهان (هێڤی هەرەکۆل)ـە.
ئەمڕۆش تەرمەکان رادەستی خانەوادەکانیان کرایەوە و تەرمی گوڵستان شاهین (دیرەن ئاڤەنت) لە گوندی تومیکی سەر بە ناوچەی سەرا مەخینای وان و تەرمی خوناڤ ئایهان (هێڤی هەرەکۆل)یش لە ناوچەی بەرواری سێرت بەخاکدەسپێردرێت.
ف.ق