تەرمی دوو خۆشكی بێ سەرۆشوێن؛ یەكیان لەدەستی پەدەكەیە و ئەوی تریان لەدەستی توركان

تەرمی دوو خۆشك، زۆزان تەمر و نەسرین تەمر كە یەكیان لەلایەن پەدەكەوە و یەكی تریان لەلایەن دەوڵەتی توركەوە دەستیان بەسەردا گیراوە و رادەستی بنەماڵەكەیان ناكەنەوە.

لەئۆپەراسیۆنی دەوڵەتی توركی فاشیستدا لەبەرامبەر بەباشوری كوردستان لە بەرواری ٢٨-٢٩ی ئابی ٢٠٢١دا كە لەكەمینێكی هێزە چەكدارە تایبەتەكانی پەدەكەدا لەهەرێمی حەفتانین لەباشوری كوردستان پێنج گەریلای هەپەگە شەهید ببوون. یەكێك لەو پێنج گەریلایە بەبرینداری رزگاری دەبێت. لەو شەهیدانەی كە یەكێكیان ئەندامی یەژئا ـ ستار"نەسرین تەمر"ە و"یوسف ئیبراهیم"، گەریلای هەپەگە كە لەو هێرشەدا لەلایەن پەدەكەوە شەهید ببوون تا ئێستاكەش تەرمەكانیان رادەستی بنەماڵەكانیان نەكراوەنەتەوە.

بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەكان بەپێشەنگایەتی دایكانی ئاشتی لەدەرگای سنوری سێملێكادا چالاكی بەرێوە چوو. بەڵام تەرمەكان تا ئێستاكەش رادەستی بنەماڵەكان نەكراونەتەوە و بنەماڵەش لەچاوەڕوانی وەرگرتنی تەرمی رۆڵەكانیاندان. ئەندامی یەژئا ـ ستار نەسرین تەمر لەهێرشی هێزەكانی پەدەكەدا و خۆشكێكی خۆی بەناوی"زۆزان تەمر"بەنازناو"زۆزان جودی" لە ١١ی مژداری ساڵی ٢٠١٧ لەهەرێمی بەستای سەربەشەرناخ لەكاتی شەڕێكدا لەنێوان هەپەگە و ئەرتەشی توركدا شەهید ببوو. تەرمی شەهید زۆزان"یش لەلایەن دەوڵەتی توركی داگیركەرەوە دەستی بەسەردا گیراوە و لەگۆڕستانی بێ كەسان لەشەرناخ بەخاك سپێردراوە. تەرمی نەسرین لەلایەن پەدەكەوە دەستی بەسەرداگیراوە و تەرمی زۆرانیش لەلایەن دەوڵەتی توركەوە دەستبەسەركراوە.

ئەڤین تەمر لەوتووێژێكدا بۆ ئاژانسی مێزۆپۆتامیا لەسەر تەرمی خۆشكەكانی قسە دەكات و رایگەیاندووە؛ ئەو بەخۆشكەكانی سەربڵندە و تا وەرگرتنی تەرمەكانیش تێكۆشانی خۆی بەردەوام بكات".

بەخۆشكەكانمان سەربڵندم

ئەڤین رایگەیاندووە كە تەرمی نەسرینی خۆشكی ساڵێكە و تەرمی زۆزان پێنج ساڵە بێ سەرۆشوێنن و وەها ئاخاوتووە:"ئێستا تەرمی دوو خۆشكم بێ سەرۆشوێنن. زۆزان لەساڵی ٢٠١٧ لەهەرێمی بەستا لەكاتی پێكدادانی هەپەگە و ئەرتەشی توركی داگیركەر شەهید بووە و تەرمەكەشی كەوتووە دەستی دەوڵەتی تورك. تەرمی نەسرینیش لەدەستی پەدەكەدایە. پەدەكە و دەوڵەتی توركیش خاوەن یەك هزرن. پەدەكەش هاوشێوەی توركان و بەهەمان لۆژیك نزیكی گەلەكەی خۆی دەبێت. ئەم گەلەكەی كە گیانی خۆی تەسلیمی رێكخستنەكەی كردووە. پەدەكە ئەوان شەهید دەخات. ئێمە دەڵێن دەوڵەتی تورك دوژمنە و نەخەمە، دەكۆژێت. بەڵام پەدەكە نەوەهایە. جێگای شەرم و حەیاچوونە كە پەدەكە دەست بەسەر تەرمی منداڵانی ئەم گەلەدا دەگرێت. دەبێت پەدەكە بەپێچەوانەوە مامەڵەی بكردبا و هەڵوێستی لەدژ دەستەسەركردنی تەرمەكان نیشان بدابا. كاتێك دەڵێن كورد، ئێمە تەنیا پارتیەكی سیاسی ناڵێن. كورد نەتەوەیەكە. هەردوو خۆشكەكەم سوێندیاندابوو تا گەلەكەمان ئازاد نەبێن ئێمە دەست لەتێكۆشانی خۆمان بەرنادەین. من بەهەردوویان سەربڵندنم. تا ئەو جێگایەی لەدەستم بێ بۆ وەرگرتنی تەرمەكانیان تێكۆشانی خۆم بەردەوام بكەم.

چالاكیەكانمان بەهێزتر و گەورەتر بكەین

تەمر لەبەردەوامی ئاخاوتنەكانیدا سەرەنجی راكێشاوەتە سەر هەڵوێستی پەدەكە كە بەمشێوەیە ئەشكەنجە لەبنەماڵەكان دەكات و دەڵێت:"پەدەكە خۆی وەكو بەرپرس نابینێت. ئەمە یەكەمجاری نییە كە دەستی بەسەر تەرمی رۆڵەكانماندا دەگرێت. لە ساڵی ١٩٩٦ەوە تا ئێستا تەرمی رۆڵەكانمان لەدەستی ئەواندایە. ئەو نزیكبوون و هەڵوێستەی ئەوان لەو كاتەوە بەردەوامە. دەڵێن تەرمەكان لەدەستی ئێمەدا نییە. بەڵام ئەمە راست نییە. هەموو دنیا دەزانێت كە ئەو تەرمانە لەلایەن ئەوانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە. ئێمە لەدەرگای سێملێكا بۆ ئەوەی ئەو تەرمی رۆڵەكانمان وەربگرینەوە دەستمان بەچالاكی كردبوو. ١١١ رۆژە لەهەموو هەلومەرجێكدا چالاكیەكەمان بەئیرادەیەكی گەورەوە بەردەوام بوو. هەرچوار بەشی كوردستان پشتیوانیەكی گەورەیاندا چالاكیەكەمان. راستە ئەو چالاكیەی لەسەرسنور بەكۆتا هات، بەڵام ئێمە وەكو بنەماڵە لەهەرشوێنێك چالاكیەكانمان گەورەتر بكەین، لەهەر شار و شارۆچكەیەك بەچالاكی جۆراوجۆر داواكاری وەرگرتنی تەرمی شەهیدەكانمان بێنینە زمان و گەورەتریشی بكەین".

بچن لەئێران وەریانبگرنەوە

تەمر دەڵێت؛ ئێمە تا وەرگرتنی تەرمی رۆڵەكانمان تێكۆشانمان بەردەوام بێت و وەها ئاخاوتنی خۆی بەكۆتا دەكات؛"پاش بەكۆتاهاتنی چالاكی لەسەرسنور لەشاری قامیشلۆ بۆ وەرگرتنی تەرمەكان رێپێوانێكی گەورە پێكهات، بەڵام سەرەڕای هەموو هەوڵدان وداواكاری بنەماڵەكان تا ئێستا حكومەتی باشوری كوردستان هیچ زانیاریەكی نەداوەتە ئێمە. لەبەرامبەر بەم رووداوە خۆ بێدەنگ دەكەن. تا ئێستا شتێكیان بەئێمە رانەگەیاندووە. ئەم سیاسەتی دۆژمنكارانەی حكومەتی باشوری كوردستان لەدژی گەلەكەمان ئێشەكەمان زیاتر دەكات. خۆشكی بچووكم زۆزان لەدەستی دەوڵەتی توركە. ئێمە دەزانین كە ئەو دۆژمن و چی دەكات با بیكات. بەڵام پەدەكە كوردە، خوێن و گیانی ئێمە یەكە، بەڵام وەها دەرنەكەوت. سەرەڕای ئەوەی لەگەڵ هەموو ئەوانەش ئێمە بەرخۆدانی خۆمان درێژە پێدەدەین. كاتێك كە منداڵەكەت بەدەستی خۆی كوردەكە شەهید بكرێت، ئێشەكەت دووقات زیاتر دەبێت. داواكاری وەرگرتنی تەرمەكان هەمیشە بەردەوام بكات، تا ئەو كاتەی داواكاری ئێمە هەبێت، ئەوا چالاكی ئێمەش بەردەوام بێت. یا ئەوەتا ئەوان تەرمەكان رادەستی ئێمە بكەن، یا ئەوەتا رایبگەینن كە ئاخۆ تەرمی رۆڵەكانمان لەكوێیە. بە ئێمە دەڵێن بچنە لەئێراندا تەرمەكان وەربگرنەوە، لەلای ئێمە نین. چی دەكەن، با بیكەن، دەبێت تەرمی رۆڵەكانمان رادەست بكەنەوە".

هـ . ب