تەرمی دیلان ئینان گەریلای یەژاستار بەخاک سپێردرا

دیلان ئینان گەریلای یەژاستار لە شەڕ لە بەستا شەهید بوو و تەرمەکەى لە سێرت بەخاک سپێردرا.

دیلان ئینان (ژیان کۆچەر) گەریلای یەژاستار لە ٩ی ئابی ٢٠٢١دا لە هەرێمی بەستای شرناخ شەهید بوو. دوێنێ تەرمەکەى لە سێرت بەخاک سپێردرا.

 دوای ئەوەی دوێنێ بەرپرسان پەیوەندییان بە بنەماڵەکەیەوە کرد، بنەماڵەکە بۆ وەرگرتنی تەرمی رۆڵەکەیان چوونە شرناخ و تەرمەکەیان لە نەخۆشخانەی دەوڵەتیی شرنەخ وەرگرتەوە و بردیانەوە بۆ سێرت و بە خاکیان سپارد.

دوای بەجێهێنانی ئەرکە ئاینییەکان تەرمی ئەو ڕۆڵە شەهیدەی گەلی کورد لە گۆڕستانی زەڤییە بەخاک سپێردرا.

ژ.ت