تەرمی گەریلای هەپەگە پاسور ڕۆهات لە گوندەکەی خۆی بەخاک سپێردرا

تەرمی گەریلای هەپەگە پاسور ڕۆهات کە لە شاری لجێ شەهید ببوو، بە بەشداری جەماوەر بەخاک سپێردرا.

لە 4 گەریلای هەپەگە کە ڕۆژی 18ی ئەیلول لە گوندی دارەقۆلی لە ناوچەی لجێ ئامەد شەهید ببوون تەرمی جیهاد ئای(پاسور ڕۆهات)، لە پزیشکی دادوەری ئامەدەوە وەرگیرا و ڕەوانەی گوندی جهەکا ی پاسور کرایەوە. تەرمی ڕۆهات بە بەشداری جەماوەر لە گۆڕستانی گوندەکەدا بە خاک سپێردرا.