تەرمی مام بەشیر بەخاک سپێردرا
تەرمی مام بەشیر ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ئێزدی لە گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدان بەخاک سپێردرا.
تەرمی مام بەشیر ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ئێزدی لە گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدان بەخاک سپێردرا.
ئەمڕۆ تەرمی مام بەشیر (حەسەن دوتار) ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ئێزدی لە ناوچەی خانەسوور وەرگیرا و بە مەراسیمێکی شایستە بەرەو گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدان بەڕێکرا.
'لەسەر رێچکەی ئەو دەڕین'
شەڕڤانانی یەبەشە مەراسیمێکی سەربازیان بۆ بەڕێکردنی تەرمی مام بەشیر رێکخست.
تیرێژ شەنگالی لە مەراسیمەکەدا لەسەر ناوی یەبەشە قسەی کرد و وتی:"لە کەسایەتی مام بەشیردا هەموو پلانەکان پوچەڵ کرانەوە. ئێمە تا دوا هەناسەمان خاوەنداری لە تێکۆشانی مام بەشیر دەکەین. بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شەنگال ئێمە تێدەکۆشین."
حسێن حەجیش لەسەر ناوی پادێ وتەیەکی پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر تێکۆشانی مام بەشیر و وتی:" مام بەشیر بۆ ئازادی گەلی کورد ٣٧ ساڵ تێکۆشا. ئاواتێکیشی ئەوەبوو کە تەرمەکەی لە تەنیشت مام زەکی بەخاک بسپێردرێت."
دواتر سەبریە دوتار هاوسەری مام بەشیر قسەی کرد و وتی:"تەمەنی درێژی بۆ گشت گەلی کورد و رێبەر ئاپۆ بەجێ هێشتبێت. ئەم شەهیدەمان ٣٧ ساڵ تێکۆشانی کرد. ئەمەش بۆ شکۆی گەلی شەنگال دەگەڕێتەوە."
ناعیمە شەمۆش لەسەر ناوی تاژێ قسەی کرد و رایگەیاند، ئەوان تا دوا هەناسەیان لەسەر رێچکەی مام بەشیر دەڕۆن.
دوای وتە و پەیامەکان، تەرمی مام بەشیر بەخاک سپێردرا و لە گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدان چادری پرسە دانرا و پرسەکە بۆ ماوەی ٥ رۆژ بەردەوام دەبێت.
ز.ش