تەرمی شەهید باران خەملین لە وان بەخاکسپێردرا

تەرمی گەریلای هەپەگە باران خەملین کە ٢٥ ی تەمموز لە هەرێمی هەرەکۆل شەهید بوو، لە وان بەخاکسپێردرا.

شەهید باران خەملین

تەرمی گەریلای هەپەگە باران خەملین (سەعیدخان سەنجەر) لە گۆڕستانی یەنی ماحالی ناوچەی ڕێگەی ئاوریشمی وان بەخاکسپێردرا. تەنها ڕێگە بە چەند کەسێکی دیاریکراو درا بەشداری مەراسیمەکە بکەن و لەلایەن پۆلیسەوە مۆبایلی بەشداربووان دەستی بەسەردا گیرا.

بنەماڵەی سەنجەر لە گەڕەکی یەنی ماحالی ناوچەی ڕێگەی ئاوریشم سەرەخۆشیان قبووڵ کرد.