تەرمی شەهید ئیسمەت سورگەچ فەرماندەی هەپەگە بەخاک سپێردرا
تەرمی شەهید ئیسمەت سورگەچ ئەندامی کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە کە لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی سوپای داگیرکەری تورکدا لە گەلیی ئاهپانۆسی دێرسم شەهید بوو، بەخاک سپێردرا.
تەرمی شەهید ئیسمەت سورگەچ ئەندامی کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە کە لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی سوپای داگیرکەری تورکدا لە گەلیی ئاهپانۆسی دێرسم شەهید بوو، بەخاک سپێردرا.
شەهید ئیسمەت سورگەچ (یلماز) کە یەکێک بوو لە فەرماندەکانی هەپەگە، لە ١٠ تشرینی دووهەم لە گەلیی ئاهپانۆسی سەر بە ناوەندی شاری دێرسم لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی سوپای داگیرکەردا شەهید بوو.
تەرمی شەهیدی ناوبراو دوێنێ لە لایەن خانەوادەکەیەوە لە دادوەری پزیشکی شاری مەلەتیەوە وەرگیرا و هێنرایەوە بۆ زێدی خۆی لە دێرسم و لەوێ بەخاک سپێردرا.
تەرمی سورگەچ لە گۆڕستانی شارەوانی دێرسم بەخاک سپێردرا. هێزەکانی پۆلیس کە مەراسیمەکەیان گەمارۆدا، رێگەیان نەدا جگە لە خانەوادەی ناوبراو، هیچ کەسی تر بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهیددا بکات. هاوکات بەشداری کەمال بولوتی پەرلەمانتاری هەدەپەی شاری ئانتالیاش لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە رێگری لێکرا.
ز.ش