تەرمی ئەو ٢ گەریلایەی لە بۆردوومانەکەی لجێ دا شەهید بوون، بەخاکسپێردران

تەرمی هولیا دەمیرەر، گەریلای یەژا ستار و چەتین تەمەل، گەریلای هەپەگە کە لە ئەنجامی بۆردوومانی چڕ لە ناوچەی لجێی ئامەد شەهید بوون، لە زێدی خۆیان بەخاکسپێردران.

تەرمی چەتین تەمەل (دەمهات) گەریلای هەپەگە کە بە ھۆی بۆردوومانی چڕی ناوچەی داراقۆلی سەر بە لجێ شەهید بوو، لە وان بەخاکسپێردرا.

ڕۆژی چوارشەممە تەرمی ئەو گەریلا شەھیدە لە ئامەد وەرگیرا و بۆ ناوچەی ئێلیح گواسترایەوە و لە گۆڕستانی کارشیاکا لە ژێر گەمارۆی پۆلیسدا بەخاکسپێردرا. هێزەکانی دەوڵەتی تورک تەنیا ڕێگەیان بە بنەماڵەی دەمهات دا بەشداری لە مەراسیمەکەدا بکەن.

ھاوکات تەرمی هولیا دەمیرەر (ئاخین مووش) گەریلای یەژا ستار کە لە هەمان بۆردووماندا دا شەهید بوو، گواسترایەوە بۆ مووش و لە گوندی هۆشگەڵدی سەر بە ناوچەی کۆپ لە ژێر گەمارۆی سەربازەکاندا بە خاکسپێردرا.

ژ.ن