تەرمی ئەو هاوڵاتیەی لە لجێ تیرۆر کرا، بەخاکسپێردرا

تەرمی محەمەد یڵدرم کە لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە لە لجێی ئامەد تیرۆرکرا بەشێوەیەکی جەماوەری بە خاکسپێردرا.

محەمەد یەڵدرم تەمەن ٤٥ ساڵ و باوکی چوار منداڵ لە ٢٤ ی ئایاردا لە گوندی نەنیاسی سەر بە ناوچەی لجێی ئامەد لەلایەن سەربازانی تورکەوە کوژرا. خزم و کەسوکاری یەڵدرم  شەوی رابردوو تەرمەکەیان لە دەزگای پزیسکی داد وەرگرتەوە. تەرمی یەڵدرم لە گوندی نەنیاس دوای بەجێگەیاندنی کاروباری ئایینی و نوێژ، بە خاکسپێردرالەمەراسیمەکەدا دروشمی شەهید نامرن وترایەوە.

هاوسەرۆکی گشتیی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) چیدەم کلیچگون ئوچار، پەرلەمانتاری ئامەدی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) سەرحەد ئەرەن، ئەندامانی مەبیا دەر، کەسوکاری ئەو زیندانیانەی لە ئێشکگریی دادپەروەریدان و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی پارتەکە بەشدارییان لە مەراسیمی بە خاکسپاردنەکەدا کرد.

هـ . ب