تەڤگەری ئازادی: ڕاپەڕینی شیلادزێ نیشانیداین ئەم گەلە چەندە هۆشیار و پڕ وزەیە
لە ساڵیادی ڕاپەرینی شیلادزێ تەڤگەری ئازادی رایگەیاند: "ڕاپەڕینی شیلادزێ، نیشانیداین ئەم گەلە چەندە هۆشیار و پڕوزەیە".
لە ساڵیادی ڕاپەرینی شیلادزێ تەڤگەری ئازادی رایگەیاند: "ڕاپەڕینی شیلادزێ، نیشانیداین ئەم گەلە چەندە هۆشیار و پڕوزەیە".
لە ئێوارەی ٢٦/١/٢٠١٩ جەماوەری شیلادزێ کۆبوونەوە و وەکو کاردانەوەیەکی ئەخلاقی و هۆشیارانەیان لە بەرامبەر شەهیدکردنی خەڵکی سڤیل لەلایەن دەوڵەتی فاشیستی تورکەوە، هێرشیانکردە سەر سەربازگەکانی دەوڵەتی تورک و ئاگریان تێبەردا.
لە دوومین ساڵیادی ئەو ڕاپەڕینەدا تەڤگەری ئازادی بەیاننامەیکی بڵاوکردەوە ئەو ڕاپەرینە مێژووییە بە بیر دەهێنێتەوە دەڵێن: "ئەم ڕاپەڕینە بەخوێن نەخشێنرا، پەیامێکی دا بە جیهان و هەموو هێزێکی ئاڵقە لە گوێی تورکیا، کە ئەوەتان بۆ ناچێتە سەر و پێویستە ڕاوەستەیەک بکەن لە مێژووتان و بەخۆتان بڵێن: ئیتر بەسە".
لە بەشێکی تری بەیاننامەکەی تەڤگەی ئازادیدا هاتووە: "ئەم ڕاپەڕینە دەستکەوتێکی زۆر بەنرخی لەبن نەهاتوە، کە گەل خاوەنیەتی و نایگۆڕێتەوە بەهیچ سەروەتێکی تر، پەیامێک بوو بۆ دەستەڵاتدارانی ھەرێمیش، کە بەڵێ ئێوەش وابەستە و جاشی دوژمنان و داگیرکارانی کوردستانن، ترسێکی نەبڕاوەیان لە دڵی دوژمن و نۆکەرە نێوخۆییەکانیش دروستکرد."
دەقی بەیانامەکەی تەڤگەری ئازادی
"ڕاپەڕینی شیلادزێ، نیشانی داین ئەم گەلە چەندە هۆشیار و پڕوزەیە
لە ئێوارەی ٢٦/١/٢٠١٩ جەماوەری شیلادزێ کۆبوونەوە و وەکو کاردانەوەیەکی ئەخلاقی و هۆشیارانەیان لە بەرامبەر شەهید کردنی خەڵکی سڤیل لەلایەن دەوڵەتی فاشیستی تورکەوە، هێرشیانکردە سەر سەربازگەکانی دەوڵەتی تورک و ئاگریان تێبەردا.
ئەم ڕاپەڕینە بەخوێن نەخشێنرا، وە پەیامێکی دا بە جیهان و هەموو هێزێکی ئاڵقە لە گوێی تورکیا، کە ئەوەتان بۆ ناچێتە سەر و پێویستە ڕاوەستەیەک بکەن لە مێژووتان و بەخۆتان بڵێن: ئیتر بەسە!
ساتی ئەم ڕاپەڕینە هاوکات بوو لەگەڵ ساڵڕۆژی ڕزگاربوونی شاری کۆبانێ لە ژێردەستی چەتەکانی داعش، دیسان خەڵکی شیلادزێ سەلماندیانەوە، کە مێشک و دڵیان بۆ تەواوی کوردستان ئیش دەکات و خەمەکانیان هەمان ئەو خەمانەن کە لە تەواوی کوردستان، دڵ دەهەژێنن.
ئەم ڕاپەڕینە دەستکەوتێکی زۆر بەنرخی لەبن نەهاتوە، کە گەل خاوەنیەتی و نایگۆڕێتەوە بەهیچ سەروەتێکی تر، پەیامێک بوو بۆ دەستەڵاتدارانی ھەرێمیش، کە بەڵێ ئێوەش وابەستە و جاشی دوژمنان و داگیرکارانی کوردستانن، ترسێکی نەبڕاوەیان لە دڵی دوژمن و نۆکەرە نێوخۆییەکانیش دروستکرد.
گەلەکەمان لە کاتێکدا ئەو یادە پڕ شکۆیە دەکاتەوە، کە دەیان کەسی نیشتمانی و چالاکوان لە زیندانەکانی حکومەتی هەرێمدان و دەوڵەتی تورکیش بەهەموو هێزی خۆی و هاوپەیمانەکانی خەریکی داگیرکاری و ژینۆسایدی نوێیە. وە شەڕڤانان و پێشمەرگەش ڕۆژانە ڕوبەڕوی چەتەکانی داعش دەبنەوە لە دووبەشی کوردستاندا.
حکومەتی هەرێم فشارێکی زۆر لەڕابردوو و ئێستاشدا لە خەڵکی بادینان بە گشتی و شیلادزێ بەتایبەتی کردووە و دەکات، دەستی خستۆتە قوڕگی ئازادیخوازان و بە جارێک ھەناسەی ئازادی بڕیوە، گەنجانی ناوچەکەش تەسلیمبوون و بێ چاڵاکیبوون ڕەت دەکەنەوە، بۆ ئەمە بەشێکیان لەزیندانەکان و بەشێکی تریان ناچاری کۆچ کردن بۆ دەرەوەی وڵات بوون،...
تەڤگەری ئازادی داوای پشتگیری دەکات لە خەڵکی کوردستان و تەواوی ئازادیخوازانی جیهان بۆ گیراوانی سیاسیی بادینان و پێویستە دەستبەجێ هەموو گیراوێکی سیاسیی ئازادبکرێت و ئەو یادە پڕ مانایە پیرۆزدەکات لە هەموو ئەوانەی لە ڕاپەڕینەکەدا جێیان گرت و ئەوان گەلی کوردیان کردە خاوەنی شکۆمەندیەکیتر و لووتی دوژمنیشیان جارێکی تر لە عەرزدا".
ژ.ت