دەهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگال
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بەبۆنەی دەهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگال ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "ئەو جینۆسایدە کە تیرۆرستانی داعش و دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە، سپۆنسەریان دەکرد، ھەرگیز لەبیر و یادەوەریی و ویژدانی مرۆڤایەتیی ناچێتەوە! شەرمەزاریی و ڕیسوایی بۆ ئەوانەی ھاوکاریان بوون".
ئاماژە بەوە دەکات ئیتر جڤاکی ئێزدی بڕیاری داوە خۆی بپارێزێت و دەڵێت: "بەو باوەڕەوە ئاوێتەی ھزر و فەلسەی خۆبەڕێوەریی پاراستنی جەوھەریی بوو، ئیلھامی لە ڕێبەری ئازادیی گەلان ڕێبەر ئاپۆ وەرگرت، دوای ١٠ ساڵ لەو کۆمەڵکوژیی و پیلانگێڕیی و ھێرشانەی دەکرێتە سەری، لەبەرامبەر ھێزە بەرژەوەندییخوازەکانی ناوخۆ و داگیرکارییەکانی فاشیزمی تورکیی-ئەردۆغان، بە ئیرادەوە و فیکر و کولتوورێکی نوێی سیاسیی خۆڕاگریی دەکات و هەنگاو بۆ پێشەوە دەنێت".
تەڤگەری ئازادی جەخت دەکاتەوە پێویستە ئیتر حکومەتی عێراق ڕێز لە ئیرادە و خۆبەڕێوەبەری و خواستی ئێزدییەکان بگرێت، هەروەها دەڵێت: "پێویستە دەسەڵاتدارانی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەوانەی ڕایان کردووە و دەستیان ھەبوو لەو کۆمەڵکوژیی و جینۆسایدەدا دادگایی بکرێن و سزابدرێن! چیدیکە ڕێگە بە سەودا و پیلانگێڕیی نەدرێت بۆ گێڕانەوەی شنگال و ئێزدییەکان بۆ سەردەمی کۆیلایەتیی؟".
هەروەها بانگەواز لە ھێز و لایەنە ئازادییخوازەکانی باشووری کوردستان و عێراق دەکات ھاوکار و پشتیوانی بڕیاری بە جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیی سەر ئێزدییەکان بن و دەڵێت: "ڕێز لە ئیرادە و بڕیاری ئەنجوومەنی خۆبەڕێوەبەریی ئێزدییەکان بگرن کە بۆ ماوەی ١٠ ساڵە، لە بەرامبەر خۆفرۆشان و دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هێزی تیرۆریستی داعش، خۆڕاگریی و بەرخۆدان دەکەن".