قەدەغە و ئاستەنگی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لەسەر هونەرمەندانی کورد و ئۆپۆزسیۆن بەردەوامە. کۆنسێرتی هونەرمەندان لەلایەن شارەوانی و پارێزگاری تورکەوە هەڵدەوەشێنرێنەوە.
هونەرمەند فەرهاد تونچ بۆ ئاژانسی هەواڵی فورای (ANF) قسەی کرد و وتی، " وەک کورد و ئۆپۆزسیۆن، هونەرمەندانیش دەکرێنە ئامانج."
تونچ وتی، " ئەگەر ئەمڕۆ دەنگی موزیک، هونەر، کورد و ئۆپۆزسیۆن، بێدەنگ دەکرێت، سبەینێ دەنگی کەس نابیسترێت و وتی، " گرنگ نییە، رێگری لە کۆنسێرتی چ هونەرمەندێک کراوە، قەدەغە لەدژی هەموومانە، لەدژی کۆمەڵگایە. ئەم قەدەغەیە پێویستە ببێتە بابەتی هەموو هونەرمەندێک، کوردێک و ئۆپۆزسیۆنێک کە وەک دەسەڵات بیر ناکەنەوە. ئەم دەسەڵاتە دەیەوێت بە تەنها دەنگی فاشیزم هەبێت. ئەم بەڕێوەبەرایەتیە خراپە بە تەنها بە خاوەنداریکردن لە یەکدی و بەرزکردنی دەنگمان لەدژی دەسەڵات دەتوانرێت لەناوببرێت. بە پێچەوانەوە دەسەڵات سەردەکەویت."
'لە سەردەمێکی هەستیارداین، با رێگە نەدەین'
فەرهاد تونچ لە بەردەوامیدا وتی، " هەموو وڵات لە سەردەمێکی هەستاردایە. هەموو هونەرمەندان پێویستە هەڵوێستیان بۆ ئازادی و دیموکراسی هەبێت.قەدەغەکردن، واتە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، مەترسیە، بەڵام هیچ قەدەغەیەک، بە تەنها بە قەدەغەکردنی سنوردار نابێت، ئەگەر لەناونەبرێت، پێشێلکاری نوێ دەکرێت. رێگە بەوە نادەین.
' بە چالاکی خوڵقێنەر پێویستە لەدژی قەدەغەکان بوەستینەوە'
ئەگەر بتوانین خۆمان رێکبخەین، پێویستە بە چالاکی ئاشکرا، دیموکراتی و خوڵقێنەر، قەدەغەکان شەرمەزار بکەین و پیشانی بدەین کە کەس ناتوانێت دەنگمان داببرێت. لەم بابەتەدا ئەرک دەکەوێت سەر هێزە دیموکراتەکان، پارتە سیاسیەکان و هونەرمەندان. ئەرکی مێژوویی خۆمان جێبەجێ بکەین و خۆمان بگەیەنینە وڵاتێک دادپەروەر، ئازاد و دیموکرات."
ف.ق