تورکی داگیرکەر لێپرسینەوەی لەدژی خانەوادە و بریندارانی کۆمەڵکوژی پرسوس دەستپێکرد

تورکی داگیرکەر لێپرسینەوەی لەدژی خزمی ئەو کەسانەی لە پرسوس کۆمەڵکوژکران و برینداران دەستپێکرد.

لە ١٠ی تەموزی ٢٠١٥ داعش لەدژی ئەو کەسانەی کە یاریان بۆ منداڵانی کۆبانێ دەبرد لە ناوچەی پرسوسی روحا و لە ناوەندی کەلتوری ئامارا، تەقینەوەیەکی خۆکوژی ئەنجامدا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣٣ گەنج کۆمەڵکوژکران. لەدژی ١٠ کەس کە ناڕەزاییان لەبەرانبەر ٢١مین دانیشتنی دادگای روحا دەربڕیبوو، لێپرسینەوە دەستیپێکرد.

لەبارەی شاهین توموکلو هاوسەرۆکی گشتی پارتی سۆسیالیستی ژێردەستەکان، چاغلا سەڤەن و کۆرای تورکای  کە لە پرسوس بریندار بوون، خانەوادەی فەتی ئایدن، سوڵتان یڵدز، محەمەد ئوزکان، ئوزگەن سادەت، یوسف یورتگول، یاسەمین پۆیراز کە شەهیدکران و پارێزەر سەزین ئوچار کە لە دانیشتنی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ داوای کردبوو دادگایەکی دادپەروەرانە ئەنجام بدرێت لێپرسینەوە دەستیپێکرد. خانەوادە و بریندارەکان بانگهشیطی بارەگای پۆلیس کران.

راگەیەنرا کە لەم چوارچێوەیەدا جگە لە پارێزەر سەزین ئوچار هەمووان بۆ وتە وەرگرتن بۆ بارەگای پۆلیس بانگکراون. سوڵتان یڵدز کە قاچێکی پەڕێوە لەگەڵ پارێزەرەکەی چووە پۆلیسی ناوچەی گونگورەن و وتەی لێوەرگیرا.

ف.ق