تورکیای داگیرکەر شەنگالی بۆردوومان کرد
فرۆکەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر ساتێک پێش ئێستا گوندی بارێ سەر بە ناحیەی سنونێ لە شەنگال بۆردوومان کرد.
فرۆکەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر ساتێک پێش ئێستا گوندی بارێ سەر بە ناحیەی سنونێ لە شەنگال بۆردوومان کرد.
ساتێک پێش ئێستا فرۆکەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر گوندی بارێ سەر بە ناحیەی سنونێیان لە قەزای شەنگال بۆردوومان کرد، لە ئێستادا فرۆکەی بێ فرۆکەوانی ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە لە ئاسمانی ناوچەکە دەفڕن.
ئەو بۆردومانە لە کاتێکدایە کە پارتی دیموکراتی کوردستان کۆمەڵێک لە لایەنگرانی خۆی کۆکردبۆیەوە و داوای جێ بەجێکردنی ئەو پلانەیان دەکرد کە پێشتر هەولێر و بەغداد لە دژی گەلی شەنگال واژۆیان کردبوو.
ڕ.ح