تیمەکانی وڵامدانەوەی یەپەسە لە ئامەد و ئێلح چالاکیان ئەنجامدا
تیمەکانی وڵامدانەوەی یەپەسە لە ئامەد و ئێلح ٢ چالاکیان ئەنجامدا. راگەیەنرا کە پۆلیسێک سزادراوە.
تیمەکانی وڵامدانەوەی یەپەسە لە ئامەد و ئێلح ٢ چالاکیان ئەنجامدا. راگەیەنرا کە پۆلیسێک سزادراوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، تیمی وڵامدانەوەی شەهید دەڤران دەڤریم، ٢٠ی ئایار لە ناوچەی سوری ئامەد بە چەکی ئۆتۆماتیک لەدژی پۆلیس کە لە ناوچەکە دەگەڕان چالاکیان ئەنجامداوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "بەپێی لێکۆلینەوەکان لە ئەنجامدا پۆلیسێک سزادراوە."
٢١ی ئایاریش لە گەڕەکی ساغلکی ئێلحیش تیمی وڵامدانەوەی شەهید سەکڤان رووباری یەپەسە ژن لە دژی هاوکارێکی پۆلیسی تورک بە ناوی 'رۆشان' چالاکی ئەنجامداوە کە سەرقاڵی کاری نائەخلاقی بووە. بەپێی راگەیەنراوەکە ئەو کەسە سزادراوە.
لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوە دەکرێت کە هەردوو چالاکیەکە بۆ پشتگیری لە بەرخۆدانی گەریلا و وڵامێک بۆ هێرشەکانی ئەم دواییانە لەدژی وڵاتپارێزە مەدەنیەکان ئەنجامدراوە."
ف.ق