ڤیدیۆ؛ سەربازانی تورک لە زاپ بە هێستر لە گۆڕەپانی شەڕ ڕادەکەن!
سەربازانی داگیرکەری تورک لە زاپ هێستر دەدزن و بە هێسترەکان لە گۆڕەپانی شەڕ ڕادەکەن. ڤیدیۆی هەڵاتن و ڕاکردنی سەربازانی تورک لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە تۆمار کراوە.
سەربازانی داگیرکەری تورک لە زاپ هێستر دەدزن و بە هێسترەکان لە گۆڕەپانی شەڕ ڕادەکەن. ڤیدیۆی هەڵاتن و ڕاکردنی سەربازانی تورک لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە تۆمار کراوە.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ١٧ی نیسانەوە بۆ داگیرکرن هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، فڕۆکەی جەنگی، هەلیکۆپتەری هێرشبەر، مووشەک، هەزاران سەرباز، پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)، جەردەوان و جاش، سیخوڕ و چەکی کیمیایی هێرشە داگیرکارییەکەی ئەنجام دەدات. سەرچاوەکانی گەریلا دەڵێن، سوپای تورک بە بەردەوامی جەردەوان و جاشەکان دەدەنە پێش خۆیان و خۆیان پێش ناکەون.
سوپای تورک سەرباری ئەو تەکنیکەی لە دەستیدایە، هەموو ڕۆژێک گورزی قورسی لێدەدرێت و ئێستا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هەلیکۆپتەرەکانی لەلایەن گەریلاکانەوە دەکرێنە ئامانج. ئەو ڤیدیۆ و وێنانەی لە گۆڕەپانەکانی جەنگەوە هاتوون ئەمە پشتڕاست دەکەنەوە.
سەربازانی سوپای تورک لەبەر ئەوەی بە ئامێر و کەرەستە ئاسمانییەکان ناپارێزرێن دەستیان کردووە بە دزینی هێستری هاووڵاتیان و بەو هێسترانە لە گۆڕەپانەکانی جەنگ ڕادەکەن. ئەو هێسترانە بۆ گەیاندنی پێداویستی و لۆجستیک بۆ ناوچەکە بەکاردەهێرێن، بەڵام سەربازانی تورک دەیاندەزن و بە هێسترەکان ڕادەکەن.
تۆقین و شپرزەیی سەربازانی تورکی داگیرکەر لە نزیک شاخی شەهید جودیی سەر بە زاپ، کە بە زۆر خێرایی ڕادەکەن لەلایەن کامێرای گەریلاوە تۆمار کراوە.
ژ.ت