ڤیدیۆی چالاکیی هێزەکانی گەریلا لە مەتینا بڵاوکرایەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆیی چالاکیی هێزەکانی گەریلای لە مەتینا بڵاوکردەوە، کە لە ٢ی حوزەیراندا ئەنجامیان دابوو و لە ئاکامدا ٤ داگیرکەر سزادران و ٢ سەنگەر و رادرێکیش تێکشکێنرا.
گەریلا تیڤی ڤیدیۆیی چالاکیی هێزەکانی گەریلای لە مەتینا بڵاوکردەوە، کە لە ٢ی حوزەیراندا ئەنجامیان دابوو و لە ئاکامدا ٤ داگیرکەر سزادران و ٢ سەنگەر و رادرێکیش تێکشکێنرا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەى ئەو چالاکییەوە راگەیاندبوو:
"لە ٢ی حوزەیران لە ناوچەى مەتینا داگیرکەران لەسەر شاخی شەهید چیا لەلایەن هێزکانمانەوە خرانە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵکران. لە کاتژمێر ١٩:٣٠ دا هێزەکانمان لە ٣ قۆڵەوە لەو داگیرکەرانەیان دا. لە قۆڵی یەکەمەوە لە ٢ سەنگەر درا و هەر دوو سەنگەرەکە بە داگیرکەرەکانی ناوییەوە تێکشکێنران. لە قۆڵی دووەمەوە لەو داگیرکەران درا، کە هەوڵیاندا لەسەر شاخەکە رابکەن. لەوێشدا داگیرکەرێکی پلەدار سزادرا. لە قۆڵی سێیەمەوە لە راداری سەر شاخەکە درا و تێکشکێنرا.
لەو چالاکییەدا بە گشتی ٤ داگیرکەر سزادران، کە یەکێکیان پلەدار بوو. ٢ داگیرکەری تریش بریندار بوون.٢ سەنگەر و رادارێکیش تێکشکێنرا. داگیرکەران لە کاتژمێر ٢١:٣٠ دا بە کۆپتەر کوژراو و بریندارەکانیان گواستەوە".
ژ.ت