ڤیدیۆی چالاکیی نوێی گەریلا لە مەتینا بڵاوکرایەوە
ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکانی هەپەگە لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی مەتینا بڵاوکرایەوە.
ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکانی هەپەگە لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی مەتینا بڵاوکرایەوە.
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکانی بڵاوکردەوە، کە لە ١٠ی شوباتدا لە کاتژمێر ١٥:٢٠دا لە چوارچێوەی "هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوور"دا ئەنجامدراوە.
هەپەگە پێشتر لەبارەی ئەو چالاکییەوە ڕایگەیاندبوو:
"لە ١٠ی شوبات و لە کاتژمێر ١٥:٢٠دا هێزەکانمان لە ناوچەی شاخی میلیتان لە مەتینا بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیان دا. لە ئەنجامی ئەم چالاکییەدا چادرێک، کە داگیرکەرانی تێدا بوو کرایە ئامانج و ٥ داگیرکەری تیادا سزادرا. ئەم چالاکییە بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات و تۆڵەسەندنەوەی شەهیدە قارەمانەکانی سەرکەوتنی گارە ئەنجامدراوە".
ژ.ت