ڤیدیۆی چالاکییەکیی هێزەکانی گەریلا لە زاپ بڵاوکرایەوە و ٥ داگیرکەر سزادران
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی هێزەکانی گەریلا لە ٩ی کانوونی یەکەم دا لە زاپ لە دژی دوو سەنگەری داگیرکەران بڵاوکردەوە.
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی هێزەکانی گەریلا لە ٩ی کانوونی یەکەم دا لە زاپ لە دژی دوو سەنگەری داگیرکەران بڵاوکردەوە.
گەریلا تیڤی ڤیدیۆیی چالاکیی گەریلاکانی لە جیلۆی بچووک لە ناوچەی زاپ بڵاوکردەوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئەم زانیاریانەی لەسەر ئەم چالاکیە بڵاوکردبووە:
"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی هەڵۆکانی زاگرۆس لە ناوچەی زاپ،
لە ٩ی کانوونی یەکەم تیمە گەڕۆکەکانمان هێرشیان کردە سەر دوو سەنگەری داگیرکەر لە چیاکانی جیلۆی بچووک. کاتێک هێزەکانمان چوونە ناو سەنگەر و پەناگەکانی دوژمن، سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەر، کە بە چالاکیی کاریگەری گەریلاکان لە هەرێمی زاپ گورزی قورسیان بەرکەوتووە، لە سەنگەرەکانیان رایانکرد و بڵاوەیان لێکرد. هێزەکانمان ڕێگەیان بە داگیرکەران نەدا بێنەوە سەر خۆیان و شوێنی کۆمەڵێک هێزی داگیرکەریان لە دوای راکردنیان و بڵاوبوونەوەیان بە ناوچەکەدا دیاری کرد و هەر لە شوێنی چالاکییەکەدا پلانێکی نوێی چالاکییان دانا. لە چوارچێوەی ئەو پلانەدا، کاتژمێر ١١:٤٠ داگیرکەران لە دوو باڵەوە کرانە ئامانج و گەریلاکان هێرشیان کردە سەریان.
گەریلاکان لە باڵی یەکەمی چالاکییەکەیانەوە لە نزیکەوە بە چەکی کەسی لە چادری داگیرکەرانیاندا، کە بەلانیکەمەوە ٣ داگیرکەر لەوێ سزادران. باڵی دووەمیش بە تاکتیکی نیشانەشکێنی لە داگیرکەرانیاندا و ٢ داگیرکەریان سزا دا. داگیرکەرانی تریش تۆقیو و سەرمابردوو بە ناوچەکەدا بڵابوونەتەوە و تووشی سەرلێشێواوی بوون.
تیمە گەڕۆکەکانی گەریلای پرۆفیشناڵمان بێ ئەوەی زیانیان پێ بگات ئەو چالاکییەیان سەرکەوتوانە ئەنجامداوە. هەواڵی ڕاگەیاندنی شەڕی تایبەتی تورک، کە دەڵێت، گەریلا لە زاپ کوژراو و برینداری هەیە بێ بنەما و درۆیە.
لە ئەنجامی ئەم چالاکییە سەرکەوتووانەدا، بەلانیکەمەوە ٥ داگیرکەر لە رێگەى تاکتیکی گەریلای سەردەمی نوێ و چالاکیی هەماهەنگ و رێکخراوەوە، سزادران".
ژ.ت