'وەک یەکێتی بۆ هەڵبژاردن ئامادەین'

جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە وەک یەنەکە ئامادەن بۆ هەڵبژاردن.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە میانی کردنەوەی یەکتربڕی باخی بەختیاریی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم وەڵامی پرسیاری ڕاگەیاندنەکانی دایەوە، هاوکات ڕایگەیاند، ئەوان وەک یەنەکە ئامادەن بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەى بەوەشکرد، لەبارەی پرسی هەڵبژاردنەوە پێویستیان بەوە نییە لەگەڵ پەدەکە کۆبوونەوە بکەن.

قوباد تاڵەبانی ئەوەشی ڕوونکردەوە، کە یەنەکە لە چاوەڕوانی دیاری کردنی ڕۆژێکە بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن و ئامادەکاریی تەواویان بۆ بەڕێوەچوونى پرۆسەکە کردووە.

وتیشی،بەشداری کردن یان نەکردنی پارتی بۆ ئەوان گرنگ نییە و پرسێکە پەیوەندیی بەو حزبە هەیە.

هـ . ب