عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری هەدەپە سەردانی خانەوادەی شەنیاشاری کرد

عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری روحای هەدەپە سەردانی خانەوادەی شەنیاشاری کرد کە لەبەردەم دادگای روحا دەستیان بە چالاکی ئیشکگری دادپەروەری کردووە و وتی، "زوڵم وبێدەنگیەکی گەورە هەیە. زوڵم لەم خانەوادەیە دەکرێت."

عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری روحای هەدەپە لەگەڵ موسلوم ئارسلان هاوسەرۆکی هەدەپە لە روحا سەردانی  ئەمینە شەنیاشار و کورەکەی فەرید شەنیاشار کرد کە ٤٩ رۆژە لەبەردەم دادگای روحا دەستیان بە چالاکی ئیشکگری دادپەروەری کردووە. ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشار زانیاریان لەبارەی چالاکیەکەیان بە عومەر ئۆجالان گەیاند.

دوای سەردانە عومەر ئۆجالان قسەی کرد و رایگەیاند، بەرپرسان لەبەرانبەر داواکاری خانەوادەی شەنیاشار کەڕ و کوێر و ڵاڵن. ئۆجالان باسی ئەوەی کرد کە زوڵمێکی گەورە لەم خانەوادەیە دەکرێت و وتی، "٣ کەس لە خانەوادەکە کوژران. سەرەتا کەسێکیان دەستگیرکرد. خانەوادەکە چەندین رۆژە لەبەردەم دادگا تێکۆشانەکەی بەردەوامە. زوڵم و ناحەقیەکی گەورە هەیە. ئەمڕۆ ئەم کەسانەی کە زوڵمیان لە خانەوادەکە کرد، سبەینێ دادگایی دەکرێن. زۆر لایەن خاوەنداری لە خانەوادەکە دەکەن. خۆیان لەبەرانبەر ئەم خاوەنداریەش ناگرن. ئێمە ئەم روداوەی کە بەسەر ئەم خانەوادە هێنراوە، ڕوسوا و شەرمەزار دەکەین. زوڵم لەسەر هەموو کۆمەڵگا هەیە. بەو خانەوادانەی کە کەسوکاریان کوژراون دەڵێن بڕۆن لە ماڵەوە دانیشن. ئەمە قبوڵ ناکرێت. خانەوادەی شەنیاشار داوای یاسا و دادپەروەری دەکات. ئێمەش تا کۆتایی لەگەڵ خانەوادەی شەنیاشاردا دەبین."

ف.ق