عومەر ئۆجالان: رۆژەڤی ئێمە ئازادیی کوردستانە
عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتاری هەدەپەی روحا ڕایگەیاند، کە رۆژەڤیان ئازادیی کوردستانە و وتی،" مێژوو چاوەڕێیە ئێمە ڕۆڵی خۆمان بگێڕین."
عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتاری هەدەپەی روحا ڕایگەیاند، کە رۆژەڤیان ئازادیی کوردستانە و وتی،" مێژوو چاوەڕێیە ئێمە ڕۆڵی خۆمان بگێڕین."
رێکخستنی پرسوسی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) سێیەمین کۆنگرەی نائاسایی خۆی ئەنجامدا.
ئەبرو گونای وتەبێژی پارتی هەدەپە، پەرلەمانتارانی روحا ئایشە سوروجۆ و عومەر ئۆجالان، خەدیجە چەڤیک و عەبدوڵلا پۆڵات هاوسەرۆکانی شارەوانی پرسوس کە قەیوم لە جێگەیان دانراوە، ئەندامانی دەستپێشخەریی دایکانی ئاشتی رۆحا، چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد، نوێنەرانی رێکخستنە دیموکراتی و ئەندامانی پارتەکە بەشداریان لە کۆنگرەکە بوون.
ئەبرو گونای لە کۆنگرەکەدا قسەی کرد و قوربانیانی کۆمەڵکوژی پرسوسی ساڵی ٢٠١٤ی بەبیر هێنایەوە. ئەبرو گونای گوتی" تەواوی جیهان کوبانی ناسیوە، بەڵام ئێمە ڕۆڵی پرسوس دەزانین. ئەوە شوێنێک بوو کە پشتیوان بوو و سنوورەکان بێ مانا بوون"
گونای وتی،" پرسوس رۆڵی مێژوویی خۆی گێڕاوە. کاتێک ئەو ئەمەی کرد، باجیدا. یەکێک لەو باجانە، ئەو ٣٣ کەسە بوون کە بەرەو کۆبانێ رویشتن. ئێمە هەرگیز ئەوان لە بیر ناکەین. کۆمەڵکوژییەکە هێرش بوو بۆ سەر هزری هەدەپە و سەرەتای سیاسەتی شەڕ بوو"
گونەی ڕایگەیاند، کە گەورەترین وەڵامدانەوە بۆ سیاسەتی شەڕی حکومەتی تورک"گەورەکردنی هەدەپەیە" و وتی"ئێمە بە بڕیار لە دژی سیاسەتی شەڕ بەرگریمان لە هێڵی ئازادی کردووە و هەمیشە دەیپارێزین"
گونەی تیشکی خستە سەر کەیسی داخستنی هەدەپە و وتی"دەیانەوێت حزبەکەمان دابخەن، بەڵام هەرگیز ناتوانن هزری هەدەپە کۆتایی پێبهێنن. هەدەپە لەم خاکەدا درێژە بە چارەنووسی ئاشتی و برایەتی دەدات. با هیچ کەس گومان لەوە نەکات. ئێمە بە تەئکیدی سەردەکەوین.
گونەی دەربارەی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وتی "سیاسەتەکانی شەڕ بەردەوامی گۆشەگیریی لە ئیمرالییە. بەڕێز ئۆجالان نوێنەری ئاشتییە. ئۆجالان وتی، "ئەگەر دەرفەتێک هەبێت، من لە هەفتەیەکدا چارەسەری دەکەم' بەڵام ئەوان بە شەڕ وڵامیان دایەوە. گەلی کوردیش بە دروشمی 'کاتی ئازادیە' تێکۆشانی گەورە کردووە و بینیمان چۆن بیرۆکەی بەڕێز ئۆجالان ئاشتی هێنایە کایەوە."
گونەی مانگرتنەکانی لەخواردن دژ بەگۆشەگیریی وەبیرهێنایەوە و وتی،" داواکارییەکانی زیندانیانی مانگرتن لەخواردن داواکاری ئێمەن. ئێمە دەمانەوێت دەستبەجێ جێبەجێ بکرێت."
عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتاری هەدەپەی روحاش، رایگەیاند، کە پرسوس بە درێژایی مێژوو باجی زۆری داوە و وتی"دەبێت خاوەنداری لەو باجە بکرێت. رێبەری ئەم گەلە ٢٢ ساڵە لە زینداندایە. گۆشەگیر کراوە. رۆڵەکانی ئەم گەلە ڕۆژانە لە مانگرتن لە خواردندان. ئەمە رۆژەڤی ئێمەیە. باوکێک و دوو کوڕەکەیان لەم قەزایە کوشت. دایکێک ماوەی ١٨١ ڕۆژە لەبەردەم دادگادا دەستی بە چالاکی کردووە. چونکە ئەو کوردە، هیچ دادپەروەرییەک نییە. ئامانجمان گەورەیە و رۆژەڤمان ئازادیی کوردستانە، مێژوو چاوەڕێ دەکات کە ئێمە رۆڵی خۆمان جێبەجێ بکەین."
پەرلەمانتار ئایشە سوروجوش کاردانەوەی لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر مەخمور و شەنگال پیشاندا و تیشکی خستە سەر گرنگی یەکێتی نەتەوەیی لە دژی ئەو هێرشانە.
لە کۆنگرەکەدا یاشار گوندوز ئەلپ و ئەمینە کایا بە هاوسەرۆکانی ناوچەی پرسوس هەڵبژێردران.
ف.ق