وێنەگرێک لە ڕانیە کوژرا
وێنەگر شوان عەلی لە قەزای ڕانیەی پارێزگای سلێمانی کوژرا.
وێنەگر شوان عەلی لە قەزای ڕانیەی پارێزگای سلێمانی کوژرا.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی ڕاپەڕین، تەرمی وێنەگرێک، کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە بووە گەیەندراوەتە پزیشکیی داد لە ڕانیە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، وێنەگرە کوژراوەکە ناوی شوان عەلیە و لە مەڵبەندی ٢٤ی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان (یەنەکە) لە راپەڕین کاری کردووە.
پۆلیسی ڕاپەڕین تا ئێستا زانیاریی لەبارەی هۆکار و چۆنیەتیی کوشتنی ئەو وێنەگرە بڵاونەکردوەتەوە.
ژ.ت