وەزارەتی پێشمەرگە: پەکەکە هێرشی نەکردۆتە سەر پێشمەرگە
وەزارەتی پێشمەرگە دەربارەی ڕووداوەکەی چۆمانکێ راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: پەکەکە هێرشی نەکردۆتە سەر پێشمەرگە.
وەزارەتی پێشمەرگە دەربارەی ڕووداوەکەی چۆمانکێ راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: پەکەکە هێرشی نەکردۆتە سەر پێشمەرگە.
دەربارەی ڕووداوەکەی ناحیەی چۆمانکێ بەرێوەبەری راگەیاندن و ڕۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگە راگەیێنراوێکی بڵاوکردوە بە پێچەوانەی ئەو هەواڵانەی کە باس لەوە دەکەن گەریلا هێڕشی کردۆتە سەر پێشمەرگە، وەزارەتی پێشـمەرگە ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو گرژیەی کە لە چۆمانکێ ڕویداوە تەقە کراوە، بەڵام پەکەکە ڕاستەوخۆ هێڕشی نەکردۆتە سەر پێشمەرگە.
ڕ.ح