بارۆ لەسەر هەژماری خۆی لە میدیای دیجیتاڵ وێنەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی بڵاوکردەوە و گوتی: "لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ژەنڕاڵ مەزڵوم، دە ساڵە شان بە شانی یەکتر دژی داعش دەجەنگین".
بارۆ ڕایگەیاند لە پرۆسەی گواستنەوە لە سوریادا دەبێت ماف و بەرژەوەندییەکانی کوردان بە تەواوەتی لەبەرچاوبگیرێت.
هەروەها بارۆ وێنەی کۆبوونەوەکانی خۆی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتیی کوردستان (پەدەکە) مەسعود بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (یەنەکە) بافڵ تاڵەبانی، بڵاوکردەوە.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ژان نوێل بارۆ، گوتی: "فەرەنسا بۆ ئازادی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم پشتگیریی تەواو کوردانی عێراق دەکات".