یادی گەریلا ماهیر ئۆڵاش کرایەوە

گەریلای هەپەگە ماهیر ئۆڵاش گونەش لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا، لەلایەن خانەوادە و هاوڕێکانیەوە لە بەرلین یادی کرایەوە.

گەریلای هەپەگە ماهیر ئۆڵاش گونەش (عادل) لە ئەیلولی ٢٠٠٠دا لە چەولیگ شەهید بوو و ئەمڕۆ لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا لەلایەن خانەوادە و هاوڕێکانیەوە یادی کرایەوە.

مەراسیمەکە بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد. باولی ماهیر ئۆڵاوش کە ئەندامی کۆمسیۆنی خانەوادەی شەهیدانە قسەی کرد و وتی، " سەرەتا سەرەخۆشی لە عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و هەموو گەلی کوردستان دەکەم."

رامان ئیمیر هونەرمەندی کورد دواتر قسەی کرد و وتی، " کاتێک لەپێناو تێکۆشاندا بەڵێن دەدرێت، بەڵێن بۆ ژیانی ئازاد، ناسنامە و خاک دەدرێت. لەوانەیە جەستە و رۆح بچێت، بەڵام شەرەخ و ئەخلاق دەمێنێتەوە."

یادکردنەوەکە دوای نمایشکردنی سینەڤزیۆنێک بە دروشمی شەهید نامرن کۆتایی هات.

ف.ق