یادی مەروان قەندیل گەریلای هەپەگە لە سلێمانی کرایەوە

کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان مەراسیمێکی بەبۆنەی شەهیدبوونی هەستیار کامەران گەریلای هەپەگە ناسراو بە مەروان قەندیل ڕێکخست و تێیدا بەڵێنی درێژەدان بە ڕێبازی شەهیدان دووپاتکرایەوە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان و ئەندامانی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان و توێژە جیاجیاکان لە هەواری شارەوە بە کاروان چوونە ماڵی شەهید هەستیار کامەران ناسراو بە مەروان قەندیل لە کۆمەڵگەی تاسڵوجە.

دوای گەیشتنیان بە بەردەم ماڵی شەهید، لەلایەن کەسوکاری شەهیدەوە پێشوازییان لێکرا و خولەکێک بەبێدەنگیی بۆ ڕێزگرتن لە خوێنی شەهیدان وەستان.

پاشان وتاری کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لەلایەن ئامانج حەمەڕەش، ئەندامی کۆمیتەکەوە خوێندرایەوە و تێیدا ئاماژە بەوەکرابوو: شەهید هەستیار شەهیدی تەنها لایەنێک نییە، بەڵکو شەهیدی هەموو کوردستانە و دەبێت هەموومان کار بۆ سەرخستنی ئامانجەکانی ئەوان بکەین.

پاشان کامەران ئیسماعیل، باوکی شەهید هەستیار وتارێکی پێشکەشکرد و وێرای بەخێرهاتنکردنی ئامادەبووان، ئاماژەی بەوەکرد: شانازی دەکەم کە کوڕەکەی من لەو ڕێبازەدا شەهیدبووە، سەربەزم پێی، هەموو هەڤاڵەکانی بە کوڕ و کچی خۆم دەزانم.

شەهید هەستیار کامەران ئیسماعیل ناسراو بە مەروان قەندیل، ساڵی ٢٠٢٠ بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بووە، لە ٢٥ی ٧ی ٢٠٢٠ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبووە.

ف.ق