ئاگرەکەی گوندی خۆلخۆلی چەولیک لە گوندەکان نزیک دەبێتەوە

لە ناوچەی خۆلخۆلی چەولیک بەهۆی ئەوەی ئاگری دارستانەکان کۆنتڕۆڵ نەکراوە، لە گوندەکان نزیک دەبێتەوە.

لە ٢٩ی ئابدا لە زەویەکانی خارساکی جۆنگی ناوچەی خۆلخۆلی چەولیک ئاگر کەوتەوە و دوێنێ کۆنتڕۆڵکرایەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی پوش و پەڵاشەکە بە تەواوی لە پاشماوەی ئاگرەکە پاکنەکرایەوە، شەوی رابردوو بەهۆی رەشەباوە جارێکی دیکە ئاگر کەوتەوە. ئەمڕۆش بەهۆی ڕەشەباوە ئاگرەکە تەشەنەی سەندووە و تاوەکو ئێستا هیچ هەوڵێک بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە نەدراوە.

گوندنشینای ناوچەکە رایانگەیاند، هەرچەندە بە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەیان گۆتوە کە ئەگەری هەیە ئاگرەکە هەڵبگیرسێتەوە، بەڵام گوێیان لێنەگرتون و وتیان، "بەو هۆیەوە درەنگانی شەوی رابرسوو ئاگرەکە هەڵگیرسایەوە. لە ئێستادا زۆر شوێن دەسووتێن. ئاگرەکە بەرەو گوندی دەشتێ و کێرێ تەشەنەی سەندووە. هەروەها ئاگرەکە گەیشتوەتە نزیکی گوندی ئارێ قێوەخ و ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت، کارەساتێکی گەورە روودەدات."

ف.ق