ئاگری دارستانەکانی دەرسیم فراوان دەبێت
لە دەرسیم ئاگری دارستانەکان کە لەلایەن سەربازانی داگیرکەری تورکەوە کراوەتەوە، رۆژ بە رۆژ فراوانتر دەبێت.
لە دەرسیم ئاگری دارستانەکان کە لەلایەن سەربازانی داگیرکەری تورکەوە کراوەتەوە، رۆژ بە رۆژ فراوانتر دەبێت.
١٧ی ئاب لە بەرزاییەکانی ناوچەی خۆزات سەربازانی داگیرکەری تورک ئاگریان لە دارستانەکان بەردا و ئاگرەکە لە گوندەکانی ناوچەی پولوریش بڵاوبوەتەوە.
بەهۆی ناڕەزایی رای گشتی دوای ١٣ رۆژ دەست بە هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە کراوە. دوێنی لە ناوچەی کانیا فرتنا وەلی لە گەلی مونزور و چەمی رۆژی گەلی پیلەموری ئاگرەکە زۆر فراوان ببوو.
تاوەکو ئێستاش ئاگرەکە لە گەلی مونزور بەهۆی رەشەباوە بەردەوامە. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتیان لەگەڵ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی شارەوانی دەرسیم دەستیان بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە کرد.
ئاگرەکەی گەلی پیلەموری دوو رۆژە بەردەوانە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەوڵدانێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە نەدراوە.
ف.ق