ئاماری کۆمەڵکوژیەکانی دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان (لە ٢٠١٥ تاوەکو ئێستا)

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ساڵی ٢٠١٥ەوە، لە باشوری کوردستان زۆر کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە. لە کۆمەڵکوژیەکاندا لانیکەن ١١٢ هاوڵاتی مەدەنی شەهیدکراون.

دەسەڵاتی ئاکەپە لە ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٥ەوە دەستی بە پلانی شەڕ کرد. لە تەمووزی ٢٠١٥ەوە تاوەکو ئیستا بە سەدان جار لەدژی دەڤەرەکانی هەرێمی کوردستان هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە و لەم ڕۆژانەی دواییدا هێرشەکانی چڕ کردووەتەوە. لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکدا لەدژی هەرێمی کوردستان، شەنگال، مەخمور، تاوەکو ئێستا ١١٢ کەس شەهید بوون کە ژمارەیەکیان ژن و منداڵن و بە سەدان هاوڵاتی بریندار بوون. لە هێرشەکانی ئەم دواییەی دەوڵەتی تورکدا لەدژی بامەڕنێ کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدرا، ٣ کەس شەهید بوون کە دووانیان منداڵ بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی نوسینگەی جی پی تی عێراق، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تاوەکو ٢٠٢١ بە گشتی ١٠٩ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون.

یەکێک لە گەورەترین کۆمەڵکوژیەکان، کۆمەڵکوژی گوندی زەرگەلێی قەندیل بوو کە لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە ئەنجامدرا. لە ١ی ئابی ٢٠١٥دا هێرشی ئاسمانی ئەنجامدرا و ٨ کەسی مەدەنی شەهید بوون کە دووانیان منداڵ بوون و ٢٧ هاوڵاتی مەدەنیش بریندار بوون. ناوی ٨ کەسەکە بەم شێوەیەیە: نەجیب رۆژهەڵات، ساڵح محەمەد ئەمین، کارۆخ محەمەد ئەمین، هەیبەت محەمەد ئەمین، نەدیم پیرۆ، ئایشە خدر، عەبدولقادر و محەمەد ئەمین."

لە هێرشەکانی تورکدا کە لەنێوان ٢٠١٧ و ١٠١٨دا لە دژی هەرێمەکە ئەنجامدراوە. لانیکەم ٣٠ کەس شەهید بوون و بە دەیان کەسیش بریندار بوون.

لە هەندێک هێرشی تورکیادا لە ساڵی ٢٠١٩دا ژمارەیەک کەس کوژران کە بەم شێوەیەیە؛

٢٣ی کانونی دووەمی ٢٠١٩؛ لە هێرشی ئاسمانیدا لەدژی شاروچکەی دێرەلۆکی ئامێدی، ٤ کەسی مەدەنی شەهیدکران. لەگەڵ رێگریەکانی ئاسایشی پەدەکەش، لە ٢٥ی کانونی دووەمی ٢٠١٩دا گەل لە دێرەلۆک کۆبوە و چالاکیان ئەنجامدا. گەلی بادینان بەرەو بارەگای سیرێی شێلادزێ بەڕێکەوت. دواتر چووە ناو بارەگاکە و ئۆتۆمبێڵ و تانکی سوپای تورکیان سووتاند و بارەگەیان تێکشکاند و سووتاند.

لە هێرشی سەربازانی تورکدا ٢ مەدەنی  شەهید بوون و ٦ مەدەنیش بریندار بوون. لەنێو شەهیدەکان منداڵیش هەبوون.

١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩؛ فڕۆکە جەنگیەکانی تورک لەدژی ئۆتۆمبێڵێک لە هەرێمی گۆشینی سەر بە قەزای سۆرانی هەولێر، هێرشی ئاسمانی ئەنجامدرا و دوو برا شەهیدکران و کەسێکی مەدەنیش بە سەختی بریندار بوو.

٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩؛ فڕۆکە جەنگیەکانی تورک لە گوندی بەرد کورانی چیای کارۆخی هەرێمی کوردستان دوو ئۆتۆمبێڵی هاوڵاتیانی مەدەنیان کردە ئامانج. ئەندامانی خانەوادە عەبدوڵلا، عەبدوڵلا عەلی مینە و منداڵانی کوردستان عەبدوڵلا و هەریاد عەبدوڵلا شەهید بوون، دایکیان رەبیعە محەمەد و محەمەد عەبدوڵلا، تایبەت محەمەد عەبدوڵلا، بەناز عەبدوڵلا و کەسێکی دیکە کە ناوەکەی نازانرێت بریندار بوون.

١٨ی حوزیرانی ٢٠٢٠؛ دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر هەرێمی سیدەکان و لە ئەنجامی هێرشەکەدا عەباس مەغدید شەهید بوو.

١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠؛ فڕۆکە جەنگیەکانی تورک دەوروبەری شارۆچکەی شێلادزێیان بۆردومان کرد و ٥ هاوڵاتی مەدەنەیان شەهید کرد.

٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠؛ فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک گۆڕەپانی سەنرانگای ناوچەی شارباژێری سلێمانیان بۆردومان کرد و ٢ هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون.

٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٠: فڕۆکە جەنگیەکانی تورک دەوروبەری ئامێدیان بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا دلۆڤان شاهین، عومەر کەشانی و عەبدوڵلا ئەحمەد شەهید بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی سی پی تی کوردستان – عێراق، لە بۆردومان و هێرشی ئاسمانی تورکدا لە ساڵی ٢٠٢١، ناوی ئەو کەسانەی کە شەهید بوون بەم شێوەیەیە؛

٢٥ی ئایاری ٢٠٢١؛ باوەر ئەحمەدی ٢٠ ساڵ لە ئەنجامی تۆپبارانی تورکدا لە گوندی دەشیشێ بریندار بوو. هەندێک هاوڵاتی دیکەش بەهۆی پارچە تۆپەوە بریندار بوون.

٢٦ی ئایاری ٢٠٢١: عەلی موحسینی ١٦ ساڵ و حەسەن موحسینی ٢٠ ساڵ کە برای یەکدین و ئاژەڵەکانیان دەڵەوەراند، لە ئەنجامی بۆردومان دەوڵەتی تورکدا لە گوندی بەهار بریندار بوون.

١ی حوزەیرانی ٢٠٢١؛ رەمەزان عەلی ٧٠ ساڵ لە هرورێ لەنێو زەویەکانیدا لە ئەنجامی تۆپبارانی سەربازانی تورکدا بریندار بوو.

٨ی تەمووزی ٢٠٢١؛ هاوڵاتیەکی گوندی هرورێ لە هێرشی سەربازانی تورکدا بریندار بوو.

١٣ی ئابی ٢٠٢١؛ ئیبراهین حەسەن محەمەدی ٥١ ساڵ لە گوندی دەشیشێی سەر بە کانیماسێ لەنێو زەویەککانیدا لەلایەن سەربازانی تورکەوە بریندارکرا.

٢٠ی ئابی ٢٠٢١؛ ئەحمەد شاکری ٤٠ ساڵ و یوسف ئامری ٢٦ ساڵ لە ناحیەی باتیفای سەر بە زاخۆ لە ئەنجامی تۆپبارانی سەربازانی تورکدا شەهید بوون.

لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تاوەکو ئێستا، ١٠٩ کەس لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکراون

بەپێی راپۆرتی نوسینگەی سی پی تی کوردستان – عێراق، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تاوەکو ئێستا، ١٠٩ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون، ١٢٠ هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون. ٦٤٨ گوند لەژێر هەڕەشەی چۆڵکردندان. لەو گوندانە نزیکەی ٥٥ بۆ ٦٠ گوند هەن. ئەگەر یەک خانەوادەش هەبێت، بەپێی راپۆرتی بە چۆڵ لەقەڵەمدراوە. بەپێی راپۆرتەکە گوندەکان لە بەرانبەر هەڕەشەی چۆڵکردندان. ١٥٠ گوند بە تەواوی چۆڵکراون."

ف.ق