ئارێز عەبدوڵا: بەیاننامەکانی حکومەت زەمینەی شەڕی ناوخۆ خۆشدەکەن
ئاریز عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەڵێت: ئەو بەیانانەی بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکرێنەوە زەمینەی شەڕی ناوخۆ خۆشدەکەن."
ئاریز عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەڵێت: ئەو بەیانانەی بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکرێنەوە زەمینەی شەڕی ناوخۆ خۆشدەکەن."
دەربارەی شەڕ فرۆشتنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان خۆشکردنی ئاگری شەڕی ناوخۆ لەسەر داخوازی تورکیا بڵاوکردنەوەی ئەو بەیانامانەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویان دەکاتەوە ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت: ئەو بەیاننامانەی لەسەر ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکرێنەوە زەمینەی شەڕی ناوخۆ خؤشدەکەن."
هەروەها دەڵێت: ئەگەر گرژیەکان تەنیا لە نێوان پارتی و پەکەکەن، پێوستە حکومەت هەوڵبدا ئاوێک بەو ئاگرەدا بکات، کە خەریکە هەڵدەگیرسێ، ئەگەريش لە نێوانی حکومەت و پەکەکەيە، پێويستە پيش بڕياری جەنگ هەموو ڕێگاکانی بە ئاشتی چارەسەرکردنی کێشەکە بگرێتە بەر و هەموو توانا و دەرفەتە ديبلۆماسيەکانی بخاتە گەڕ، لەسەر ئاستی سياسی هەلوێستی هەموو لايەنە پێکهێنەرەکانی حکومەت يەك بخەن.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی ئاماژە بەوش دەکات کە لانی کەم هەمان هەڵوێست لە بەرامبەر داگيرکاريەکانی تورکيا بگرێتە بەر، بە تايبەت دوای ئەوەی سەرۆکی تورکيا رايگەیاند (لە هەر جێگايەك خوێنی سەربازێکمان بڕژێ وڵاتی خۆمانە!)
دەربارەی ئەو بەیانامانەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق لەسەر ناوی حکومەت بڵاویان دەکاتەوە ئاماژە بەوە دەکات:"جگە لەو بەياننامانەی بە ناوی حکومەت دەردەچن، کە هەموويان بۆ زەمينەخۆشکردنی شەڕە پێچەوانەن. نە هيچ هەوڵێکی حکومەت بۆ چارەسەری ئاشتيانە دەبينرێ، نە باسی داگيرکاريەکانی تورکيا دەکرێ، نە لايەنەکانی ناو حکومەت يەك هەڵوێستن، نە جولەی هێز بە فەرمانی حکومەت بووە و نە هەماهەنگی لە نێوان هێزەکاندا هەيە!".
ئارێز عەبدوڵا پێشی وایە:" لەم هەلومەرجەدا سەبر و دانبەخۆداگرتن تا رێگای چارەسەر دەدۆزرێتەوە زۆر گرینگن، چونکە خوانەکردە شەڕ هەلگيرسێ مەيدانەکەی زۆر فراوان و ماوەيەکی زۆر دەخايەنێ."
دەقی بڵاوکراوەکەی ئارێز عەبدوڵا وەک خۆی
شەڕی پەکەکە و پارتی يان حکومەت و پەکەکە؟
ئەگەر گرژيەکان تەنيا لە نێوان پارتی و پەکەکەن، پێويستە حکومەت هەوڵبدا ئاوێك بەو ئاگرەدا دابکا کە خەريکە هەڵدەگيرسێ. ئەگەريش لە نێوانی حکومەت و پەکەکەيە، پێويستە پيش بڕياری جەنگ:
يەکەم: هەموو ڕێگاکانی بە ئاشتی چارەسەرکردنی کێشەکە بگرێتە بەر و هەموو توانا و دەرفەتە ديبلۆماسيەکانی بخاتە گەڕ.
دووەم: لەسەر ئاستی سياسی هەلوێستی هەموو لايەنە پێکهێنەرەکانی حکومەت يەك بخا.
سێيەم: لانی کەم هەمان هەڵوێست لە بەرامبەر داگيرکاريەکانی تورکيا بگرێتە بەر، بە تايبەت دوای ئەوەی سەرۆکی تورکيا رايگەیاند (لە هەر جێگايەك خوێنی سەربازێکمان بڕژی وڵاتی خۆمانە!)
ئەوەی تا ئێستا دەگوزەرێ جگە لەو بەياننامانەی بە ناوی حکومەت دەردەچن، کە هەموويان بۆ زەمينەخۆشکردنی شەڕەکەن پێچەوانەن. نە هيچ هەوڵێکی حکومەت بۆ چارەسەری ئاشتيانە دەبينرێ، نە باسی داگيرکاريەکانی تورکيا دەکرێ، نە لايەنەکانی ناو حکومەت يەك هەڵوێستن، نە جولەی هێز بە فەرمانی حکومەت بووە و نە هەماهەنگی لە نێوان هێزەکاندا هەيە!
لەم هەلومەرجەدا سەبر و دانبەخۆداگرتن تا ريگای چارەسەر دەدۆزرێتەوە زۆر گرنگن، چونکە خوانەکردە شەڕ هەلگيرسێ مەيدانەکەی زۆر فراوان و ماوەيەکی زۆر دەخايەنێ .
ئارێز عەبدوڵڵا
ڕ.ح