ئارێز عەبدوڵا:فیداکاری هێزەکانی سوریای دیموکراتی جێگای دەستخۆشیە

ئەرێز عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەكێتی نیشتمانی کوردستان، دەڵێت: فيداکاری و چاوکراوەيی هێزەکانی سوريای ديموکرات و ئاسايش جێگای ستايش و دەستخۆشيە.

 

ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەكێتی نیشتمانی کوردستان دەربارەی هەوڵێکی چەتەکانی داعش بۆ شکاندنی زیندانی حەسەکە  و شکست پێهێنانی ئەو هەوڵە لە لاین هێزەکانی سوریای دیموکراتی(قەسەدە)  نوسێنێکی کورتی بە ناوی دەستخۆش ڕۆژئاوا لە واڵی تایبەتی خۆی لە فیسبووک بڵاوکردوە.

ئارێز عەبدوڵا لە نوسینەکەیدا دەڵێت:"هەواڵی کۆنترۆڵکردنەوەی زيندان و پووچەڵکردنەوەی پيلانە مەترسيدارە هەرێميەکەی حەسەکە - رۆژئاوا زۆر گرنگ و گەورەيە."

ئەوە ئەندامەی سەرکردایەتی یەكێتی ئاماژی بەوەش دەکات:" ئەگەر ئەو پيلانە سەريگرتبا، کاريگەری نەك تەنيا لەسەر رۆژئاوا بگرە لەسەر هەرێمی کوردستان و عێڕاقيش دەبوو."

لە درێژی قسەکانی ستایشی هێزکانی قەسەدە دەکات و دەڵێت:" فيداکاری و چاوکراوەيی هێزەکانی سوريای ديموکرات و ئاسايش جێگای ستايش و دەستخۆشيە. ئاسايش و هەسەدە سەلمانديانەوە کە ئەوان لە ئاستی ئەو ئەرکە مرۆڤايەتيەن کە لە ئەستۆياندايە، بە لەخۆبردووی و لێهاتووييەوە داعش و دوژمنەکانيان بێ هيوا و ريسوا کرد."

بەم شێوەی درێژە بە ستایشەکەی دەدات:"دەستانخۆش کچ و کوڕە ئازا و بێ وێنەکانی ھێزەکانی سوريای ديمۆکرات و ئاسايشی رۆژئاوا، سوپاس رۆژئاوا و هەرسەرکەوتووبن."

شکشت پێهێنانی هەوڵەکانی داعش لە لایەن قەسەدە لە دونیا دەنگی داواتەوە  بۆتە مانشێتی تەواوی ڕۆژنامە جیهانیەکان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش ستایشی قسەدە دەکەن لەسەر فیداکاریان.

وەک هەموو جیهان فیداکاری و بوێری قەسەدە لە باشوری کوردستانیش بەرز دەنرخێندرێت و کۆمەڵگا و لاینە سیاسیەکان بەو سەرکەوتنە دڵخۆش و سەربەرزن، بەڵام بە پێچەوانەی هەموو لاینە سیاسیەکان و تەواوی کۆمەڵگای کوردی پارتی دیموکراتی کوردستان لەو دۆخەدا بەردەوامە لە گەمارۆدان و ئاستنگکردنی خۆبەرێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، بۆ ئەم سەرکەوتنە مێژوویە بێدەنگی هەڵبژاردوە وەک ئەوەی چاوری شکست بووبن لە هێزەکانی سوریای دیموکراتی.

ڕ.ح