مامۆستا عەلی ئەحمەد رایگەیاند، "ئۆجالان تەنها سەرکردەیەکی سیاسی یان هەر سەرۆکی حیزبێک نیە بەتەنها، بەڵکو ئەو بیرمەند و فەیلەسوفێکە کە تیۆرێکی نوێی داناوە بۆ گەلی کورد و تەواوی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
مامۆستا عەلی ئەحمەد بە بۆنەى ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) باسی لە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد. هەروەها باسی تێز و پارادیگماکانی ئۆجالان و لە گرنگیی ئازادیی ئۆجالان و کاریگەریی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەى کورد و کێشەکانی تورکیا و ناوچەى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
پێوەندی ئازادیی عەبدوڵڵا ئۆجالان و ئازادی گەلی كورد چۆن دەبینن و بە بڕوای ئێوە چ كاریگەرییەكیان لە سەر یەكتر ھەیە؟
بێگومان پەیوەندیەکی بەهێز هەیە چونکە ئۆجالان تەنها سەرکردەیەکی سیاسی یان هەرسەرۆکی حیزبێک نیە بەتەنها بەڵکو ئەو بیرمەند و فەیلەسوفێکە کە تیۆرێکی نوێی داناوە بۆگەلی کورد و تەواوی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لەم پێناوەدا ئازادی ئۆجالان واتە دەرگاکردنەوە بۆچارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان بەکێشە نەتەوەیەکان و دیموکراتیەکانی تورکیا و ناوچەکە تەنانەت دەرگا دەکاتەوە بۆبەرەوپێشچونی کەلتورێکی نوێی دیموکراتی و لێکتێگەیشتن بەکێشەی ژن و ژینگە و تەنانەت پەروەردە و ئابوریشەوە... ئازادی ئۆجالان واتە بەرەوپێشچونی ڕەوتی چەپ ودیموکراتخوازەکان و شکانی عەقڵی چەقبەستوی تاکی تورک بۆخۆدۆزینەوە لەتورکیایەکی دیموکرات و ئازاد واتە ڕێگە خۆشکردن بۆ دروستکردنی کۆنفیدراسیۆنی نەتەوەیی دیموکراتیکی گەلانی ئەم ناوچەیە ...
گرنگترین خاڵی کارگەر بۆئازادی ئۆجالان چیە ؟ ئایا یەکگرتویی گەلی کورد لەم پێوەندیەدا پیویستیەکی سەرەکیە؟
بە دڵنیایەوە یەکێتی و یەکبونی گەلی کورد و بەهێزکردنی خەباتی نەتەوەیی و دیموکراتی لەگەڵ چەپ و دیموکراتخوازەکانی تورکیا دەبێتە پنتێکی بەهێز بۆ فشارهێنان لەسەر دەوڵەتی تورکیا بۆ ئازادکردنی ئۆجالان وەک دەبینین بارودۆخی تورکیا بەرەو خراپبون و لاوازبون دەچێت لەهەموو ڕویەکەوە هەرلە ئابوری هەتا دیبلۆماسی و تەنانەت کۆمەڵایەتیشەوە ڕۆژبەڕۆژ بەرەو داتەپین دەچێت ..بێگومان ئەمەش زادەی ئەوسیاسەتە چەوتە نەژادپەرستیەیە کەئێستا تورکیای پێدا تێدەپەڕێت... گرنگە کورد یەکگرتوبێت چونکە بەدرێژایی مێژو لاوازەکان هۆکاری یەکنەگرتن و پەرتەوازەبون بوە وە هەر بەیەکگرتویی دەتوانین کاریگەری دروست بێت چی لەناخۆدا یان لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی دابێت ...
ئازادی ئۆجالان دەتوانێت چ گۆڕانکاریەک لەتورکیا و کوردستان بەدوای خۆیدا بهێنێت ؟ ئایا دیموکراسی ڕاستەقینە دێتە ئاراوە ؟
بێگومان ئازادی ئۆجلان واتە ئازادی عەقڵی چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانی تورکیا بەکێشەی کورد و نەتەوە و ئاینەکانی تر وە بەرەوپێشچونی دیموکراسێەت و سەرجەم ئەوگرفتانەی کەئێستا کۆمەڵگای تورکیا و تەنانەت دەوڵەتیش پێوە دەناڵێنێت وەک کێشەکانی ئابوری و کۆمەڵایەتی و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانیش... ئۆجالانێکی ئازاد واتە بەهێزبونی ڕەوتی ژنی ئازاد و کۆمەڵگای ئازاد... کەئەمەش ڕێگا دەکاتەوە بۆخاوبونەوەی نەتەوەپەرستی و نەژادپەرستی تاکی کورد و تورک...ئازادی ئۆجالان واتە بەرەوپێشچونی بناغەدانان بۆ تورکیایەکی ئازاد و دیموکرات که هەموو مافەکانی تاکی تیادا بەرقەرار دەبێت ..
پشتیوان وهەوڵیدانی نێو نەتەوەیی بەتایبەت لەلایەن کەسایەەی وچالاکوانانانی جیهانی چ کاریگەریەکی لەسەر ئازادبونی ئۆجەلا لەگرتوخانەی ئیمراڵی دەبێت ؟
بێگومان یەکێک لەڕۆئیاکانی خەباتی مەدەنی هەوڵدان و هاوپشتیە لەگەڵ ڕێکخراوە چەپ و دیموکراتخواز و ئازادیخوازەکانی جیهانە کەدەتوانرێت لەوڕێگەوە لۆبی کوردی یەکگرتو ڕۆڵی خۆی بگێڕێت وە ببێتە فشارێکی بەهێز لەسەر دەوڵەتی تورکیا هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی پشگیری لەلایەن کەسایەتیە جیهانیەکان لەهەموو بوارەکان دا وە پشگیریکردن و جوڵاندنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای نێو نەتەوەیی ودادگای نێودەوڵەتی و پاپا و کەنیسەکان ڕێکخراوە عەرەبی وئیسلامیەکان زۆری تر بەکۆی ئەمانە دەتوانرێت ڕای گشتی جیهانی بجوڵێنرێت بەئاراستەیەک کەهەڵوێستی دەوڵەتانی گەورەی جیهانی بجوڵێنرێت بەرامبەر بە تورکیا وەک دەوڵەتێک کە ئازادی سیاسی و دیموکراتیەت و مافی نەتەوەیی کوردی پێشێلکردوە... ئەمە دەبێتە دەروازەیەکی زۆرباش وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆئازادی ئۆجالان وسەرجەم زیندانیانی سیاسی لە تورکیا .
بەبڕوای ئێوە دەستگیرکردنی ئۆجالان وهێشتنەوەی لەزیندانی تاکەکەسی بۆماوەیەکی درێژ تەعبیر لەپێشێلکردنی مافی مرۆڤ ودوڕویی دەوڵەت ودەسەڵاتدارانی جیهان نیە؟
لەڕاستی دا هەرخۆی گرتنی ئۆجالان گەلەکۆمەیەکی نێودەوڵەتی بوو. ئامانجیش لێی کپکردنی دەنگێک بوو لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەلەسەر بنەما و فکر و فەلسەفەیەکی مرۆڤدۆستانە پرۆژەی هەبوو بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانی تەواوی گەلانی ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ...ڕوژهەڵاتی ناوەڕاستێک کەچەقی ململانێ نێودەوڵەتیەکانە بەتایبەت ئەوکاتەی کە ئۆجالان قسەی هەبوو بۆدورستکردنی ( ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستی گەورە) هەموو دوڵەتە زلهێزەکان ترسیان لێنیشت کە دەتوانین بڵێین ئەو گەلەکۆمەگەیە زادەی ئەو بیرکردنەوانەی ئەوکاتەی ئۆجالان بوو ئەودەڵێت یەکێتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەربناغەی یەکێتی گەلان پێک دێت و دەتوانێت خۆی خاوەنی خۆی بێت...گرتنی ئۆجالان سەرجەم ئەودەوڵەتانەی کە بەرژەوەندیان هەیە لەململانێکانی ناوچەکەدا دەستیان تێیدا هەبوو تەنانەت کوردستان وەک پرۆفیسۆر ئیسماعیل بێشکچی دەڵێت (کوردستان کۆڵۆنێکی نێودەوڵەتیە ) واتە ئەگەر شیکاری بکەین کوردستان تەنها لەلایەن چواردەوڵەتەوە داگیرنەکراوە چونکە هەردەوڵەتێک گرێدراوی چەندین دەوڵەتی گەورەتری جیهانیە واتە کوردستان لەڵایەن دەوڵەتانەوە داگیرکراوە هەربۆیە زۆرینەی دەوڵەتانی جیهانی لەوپیلانگێڕیەدا بەشداربون هەرکەس بەقەد بەرژەوەندی وپێگەکەی ...بێگومان گۆشەگیرکردن وتەنانەت مانەوەشی گرێدراوی سیاسەتی دوڵەتانی سەرمایەداری جیهانیە کە هەمیشە بیری ئازاد و دیموکراتیەت خاڵێکی مەترسیدارە لەسەربەرژەوەندیەکانیان وە هێشتنەوەی ئۆجالان دووڕویی و ساختەکاری دەوڵەتانی بەرژەوەندیخواز دەردەخات ...
بۆچی پارادیگماو دونیا بینی تایبەتی ئۆجالان وهەروەها پرسی ئازادی بەڕێزیان لەئاستی نێونەتەوەیی دا گرنگی پەیداکردوە ؟
تێزەفکریەکانی ئۆجالان پێم وابێت دەتوانین بەسێ قۆناغ پۆلێ بکەین ( قۆناغی ڕاگەیاندنی پەکەکە .قۆناغی ڕاگەیاندنی خەباتی سەربازی تا نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو وەسەروبەندی کۆتایهاتنی جەنگی ساردو هەڵوەشانەوەی سۆڤیەت... قۆناغی سێهەم لەپیلانگێڕی وگرتنی ئۆجالان ونوسینەکانی ناوزیندانەوە دەستپێدەکات) دوای ئەوزنجیرە بەرگرینامە و تێزە فکریەکانی ناوزیندان و بەچاپگەیاندن و وەرگێڕانی بۆزۆربەی زمانە زیندوەکانی جیهان.. لەوکاتەوە دنیا بینیەک وتێگەیشتنێکی نوێ دروستبوو لەسەر فکر و کەسایەتی ئۆجالان.. زۆر لەبیرمەندانی جیهانی گەیشتنە ئەوبڕوایەی شرۆڤەکانی ئۆجالان لەپرسە کرنگەکانی (دیموکراتیەت و ئاین و ژن و ژینگە و پەروەردە و پرسی کەسایەتی و نەزمە جیهانیەکان) دەکرێت هەڵوەستەی لەسەربکرێت و بەبنەما بگیرێت هەرئەوەشە وایکردوە کەڕۆژبەڕۆژ پرسی ئازادکردنی ئۆجالان دەبێتە پرسێکی جیهانی و نێونەتەوەیی کەئەمە هەرلەئێستەوە تورکیاو سەرانی ئەکەپەو مەهەپەی ترساندوە ..
ڕۆڵی ئۆجالان لەچارەسەرکردنی پرسی کورد لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا چەندگرنگ دەبینن؟
ئەگەر بەخێرایی ئاوڕێک لەمێژوی کورد بدەینەوە دەبینین بەدرێژایی ئەومێژوە کورد خاوەنی فکر و ئایدیا و فەلسەفەیەکی خۆی نەبووە تاخۆی لەسەر ڕێکبخات و پەروەردەبکات و کەسایەتیەکی نوێی کوردی لەسەر دروستبکات،کەڕەدبێت بۆ داگیرکار و خیانەتکاری و تەسلیم بون . بەدرێژایی مێژوو دوهێڵ لەکوردستان دا بەتەریبی هاتووە (هێڵی خەبات وبەرخۆدان.. هێڵی خیانەت) هەمیشە بەرخۆدان لەوەدابوە بگاتە سەرکەوتن بەڵام هێڵی خیانەت نەیهێشتوە کوردبگاتە ئامانجەکانی، بەڵام بەدەرکەوتنی فەلسەفەی ئاپۆ شەڕێکی ستراتیجی دەستی پێکرد ئەویش شەڕی خودی کەسایەتی کۆن بوو ئەوکەسایەتیەی کەهەمیشە کراوەبوە بۆ خیانەت و تەسلیم بون... ئۆجالان لەتێزە فکریەکانیدا جەخت دەکاتەوە لەسەرئەوەی کەئیتر بەکوردی کۆن کوردستان نەئاراد دەبێت و نەپیش دەکەوێت ..لەبەرئەوە لەفەلسەفەی ئۆجالاندا پرسی کەسایەتی بۆدروستکردنی کوردێکی نوێ ئەولەویەتی لەسەدا نەوەدە .وە ڕۆڵی ئۆجالان ڕۆڵی دروستکردنی کەسایەتیەکی نەتەوەیی دیموکراتخواز و بەهێز و خۆڕاگرە کەئەم کەسایەتیە دەتوانێت هەنگاوبنێت بەرەو ژیاندۆستی و پێکەویی لەگەڵ گەلانی ناوچەکە .
ئازادی ئۆجالان لەکۆتایهاتنی شەڕ چەندە کاریگەرە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبونی چواردەوڵەتی ئێران وعێراق وتورکیاو سوریا توشی چ گۆڕانکاریەک دەبێت؟
بێگومان ئازادکردنی ئۆجالان واتە دەرگاکردنەوە بۆ گفتوگۆکردن ومتمانە بەیەککردن و کۆتایهاتن بەشەڕ.. واتە دەستپێکردنی سەربەستانەی چالاکیە سیاسی ومەدەنیەکان لەچوارچێوەی ڕێکخستنی کۆمەڵگادا کە ڕاستەوخۆ ئەوە کاریگەری دەبێت لەسەر ئێران وعێراق وسوریاش.
بیرۆکەی تێزی ئۆجالان لەچوارچێوەی کۆنفیدڕاڵیزم ونەتەوەی دیموکرات لە ڕۆژهەڵاتی ناوین وهەموجیهان بۆتە جێگەی مشتومڕ وموناقەشە .بۆچی ئەم شێوازو سیستەمە بەم شێوە و تا ئەم ئاستە کاریگەربووە ؟
زۆرینەی کێشە نەتەوەیی وئەتنیکیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مێژویەکی دوورودرێژیان هەیە وە تاسنورێکی زۆر بێ چارەسەرماون ..تێزە فکریەکانی ئۆجالان لەچوارچێوەی کۆنفیدراڵیزم و نەتەوەی دیموکراتیکدا چارەسەرێکی هەمیشەیی و درێژخایەنە بۆسەرجەم پرسەکان بەشێوەیەکی وەک یەکی و ئەخلاقیانە کەبناغەکەی مرۆڤدۆستیە بێگومان کاریگەری ئەم تێزە ڕۆژبەڕۆژ زیاتر بەدەردەکەوێت لەڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا کەچەندین نەتەوە و گەلی جیاوازی تێدایە لەچوارچێوەی یەک سیستەمی تەوافوقی وەک یەک بێ ئەوەی هیچ کەسێک هەست بەچەوسانەوەی نەتەوەیی و دینی بکات.. ئەم تێزانە ڕۆژبەڕۆژ لەناوەندە ئەکادیمی و سیاسیەکان شرۆڤەی زیاتری لەسەردەکرێت وەک دەستپێشخەری و چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبوەکانی ناوکۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان .
عێراق وباشوری کوردستان بەدەرنین لەئاڵۆزی وناسەقامگیریەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەباوەڕی ئێوە پارادیگمای ئۆجالان لەچارەسەرکردنی کێشەو ململانێکانی عێراق وباشوری کوردستان چ ڕۆڵێکی ئەرێنی دەبێت ؟
وەک دەزانین عێراق وڵاتێکی فرە ڕەهەندی نەتەوەیی وئاینی ومەزهەبیە وە کەوتۆتە ناوجەرگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەزۆربەی ئەم کێشانە دورایەکی مێژویان هەیە وەهەمیشە پاشخانێکی خراپیان بەجێهێشتووە کەتا ئەمڕۆ ئەم هاوکێشانە هەرواماوەتەوە بێ چارەسەر ..بێگومان تێزی لێکتێگەیشتن لەچوارچێوەی کۆنفیدراڵیزم ونەتەوەیی دیموکراتیک باشترین ڕێگاچارەیە وەک مۆدێلێکی نوێ وسەرکەوتو بۆ کۆتایهاتن بەکێشە خوێناویە کەڵەکەبوە مێژویەکان لەعێراق وکوردستان.. پارادیگمای ئۆجالان جەختکردنە لەسەر پێکەوە ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیانە کەلەکۆتایدا ئەمە دەبێتە پەیمانێکی کۆمەڵایەتی بۆ تەواوی خەڵکی عێراق.عێراقێکی ئازادو دیموکرات وکۆنفیدراڵ کەهەرکەس ماف وئەرکەکانی تیادا دیاریکراوە بێ توندوتیژی نەتەوەیی ودەمارگیری ئاینی ومەزهەبی .
ژ.ت