یەبەشە: دەبێت گەلەکەمان ئامادە بێت!
یەبەشە بانگەوازی لە گەل کرد بۆ هەموو پێشهاتەکانی ئێستا ئامادەبن و وتی: "ئەوەی لە ئێستادا لە حەلەب دەگوزەرێت، دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکانی ٢٠١٤یە."
یەبەشە بانگەوازی لە گەل کرد بۆ هەموو پێشهاتەکانی ئێستا ئامادەبن و وتی: "ئەوەی لە ئێستادا لە حەلەب دەگوزەرێت، دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکانی ٢٠١٤یە."
فەرماندەی گشتی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) پەیوەست بە پێشهاتەکانی سوریا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ناوەڕاست ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، یەبەشە بە چواندنی پێشهاتەکانی ئێستا بە کۆمەڵکوژی ٣ی ئابی ٢٠١٤ەوە بانگەوازی لە کۆمەڵگەی ئێزدی کرد لە پێناو دووبارەنەبوونەوەی جینۆسایدی ئێزدییەکاندا پێویستە بۆ هەموو مەترسییەکان لە ئامادە باشیدابن.
'ئەوەی دەگوزەرێت کاریگەری لەسەر هەمووان ئەبێت'
لە ڕاگەیاندراوەکەدا بە سەرنج خستنەسەر پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتی ئاڵۆزییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی حەلەبی سوریا هۆشداری دراوە پێویستە هەموو گەلان لە ئامادەباشیدابن و رایگەیاندووە: "نابێت بیرمان بچێت یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان کە دووچاری کۆمەڵکوژی ٢٠١٤ی کردینەوە خۆشباوەڕیمان بوو بەوەی هێزەکانی دەرەوە دەمانپارێزن. بەڵام لە ئێستادا خاوەنی ئەزموونێکین، بێگومان باجدانی ئەم ئەزموونە ئاسان نەبووە، وە فەرمانێکی سەخت بوو."
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "دەوڵەتی تورک دوژمنی گەلانی هەرێمەکە و بە تایبەتی کۆمەڵگای ئێزدیمانە، لە پێناو بەدیهێنانی خەونە داگیرکارییەکانی 'عوسمانی نوێ' و ڕێکخستن و دیزاینکردنی هەرێمەکە بەپێی خواست و بەرژەوەندییەکانی، چەتەکانیان هێناوە و دەیانەوێت لە هەموو شوێنێک شەڕ دەستپێبکەن و هەرێمەکە بکەن بە گۆڕەپانی جەنگ، بێگومان لەناو ئەمەشدا چاوی ئەو لەسەر هەرێم و خاکی ئێمەیە."
'بۆ هەموو پاراستنێکی ڕەوا ئامادەین'
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە هەستیاری بارودۆخەکە کراوە، وە بانگەوازی بۆ بەشدرابوون لە ڕیزەکانی یەبەشە لە پێناو پاراستنی کۆمەڵگە و هاتووە: "لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازیی کۆمەڵگاکەمان دەکەین، کە وریا بن و هەستیارییەکی گەورە سەبارەت بەم دۆخە نوێیە نیشان بدەن، بە تایبەت عەشیرەت و ڕیشسپییەکانمان ئامادەبن، بەهەمان شێوە داوا لە هێزە جیاوازەکانی ئێزدی دەکەین کە هەست بەم ساتە مێژووییانە بکەن و بەو پێیەش شانبەشان بن بۆ پاراستنی خاک و شەرەفمان ببین بەیەک، بۆ هەر مەترسییەک کە هەیە ئامادەبین و شەڕبکەین.
دووبارە داوا لە گەنجانمان دەکەین، کە بە ئەرکی ئێزدایەتی خۆیان هەستن و بۆ پاراستنی شەرەفیان ڕووبکەنە ناو ڕیزەکانی یەبەشە و یەژەشە.
بێگومان ئێمە ئامادەین نەک تەنها بۆ پاراستنی شنگال، بەڵکو بۆ پاراستنی هەموو بستێک لە خاکی عێراق، خاوەنی ئەو هێز و ئەزموونەین."