یەبەشە؛ پێوستمان بەو هێزانە نییە کە لە کاتی فەرمانەکەدا لە شەنگال ڕایانکرد

یەبەشە هێزی ئیزدیخانە، کچ و کوڕی شەنگالن؛ توانای پاراستنی شەنگالیان هەیە و پێوستیان بە هیچ هێزیكی‌تر نییە بچێتە شەنگال.

لە دوای ٣ ئابی  ٢٠١٤ کە چەکدارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) شەنگالیان بەجێهێشت و سەدان هەزار کەسیان بێ پاراستن لە بەرامبەر گەورەترین دڕندەی مرۆڤایەتی داعش هێشتەوە. ئەوەش بووە هۆکاری کوژران و سەربڕێنی هەزاران هاوڵاتی ئیزدی و ڕفاندنی هەزاران لە کچان و ژنانی شەنگالی بە دەستی داعش.

 لە دوای ئەو فەرمانە  ئیزدییەکان بە پێویستیان زانی هێزیك بۆ خۆیان دروست بکەن، بەناوی یەکینەی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) و یەکینەی ژنانی شەنگال (یەژەشە) کە ڕۆڵی گرنگیان هەبوو لە پاراستنی ئێزدییەکان و ئازادکردنی شەنگال و کۆمەڵگاکانی دەوروبەری.

ئەو هێزە لە كچ و کوڕانی ئێزدی شەنگال پێکهاتوە ژمارەیان بە هەزارانە، تا رۆژی ئەمڕۆ ئەرکی قورسیان لەسەر شانە، ئەویش پاراستنی خاکی ئیزدخانە. لە دوای دروستکردنی ئەو هێزە تا ڕۆژی ئەمرۆ هەمیشە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) هێرش دەکاتە سەریان و پڕوپاگەندەیان لە دژ دەکات، هەوڵی ڕشکردنیان دەدات، بەڵام ئەو هێزە خۆی گرت و بووە یەکێک لە هێزە فەرمیەکانی عێراق.

بە مەبەستی زیاتر ناسینی ئەو هێزە ڕومان کردە یەکێک لە بنەکەکانی راهێنانی یەبەشە، دەربارەی ئەو پڕوپاگەندانەی لە دژی ئەوان دەکرێت پرسیارمان لێکردن و وڵامیان داینەوە و ئاماژەیان بەوە کرد، کە یەبەشە دەنگی هاواری دایک و کچانی ئیزیدخانە.

هەروەها وتیشیان، یەبەشە لە دوای فرمان دروستبووە تا ڕۆژی ئەمڕۆ شەنگال دەپارێزێت، توانای پاراستنی هەیە و پێوستی بەهێچ ‌هێزێکی‌تر بە تایبەتی ئەو هێزانە نییە کە شنگالیان لە کاتی فەرمان دا بەجێهێشت.

ژ.ت