یەبەشە/یەژەشە یادی فەرماندە زەردەشت وهەڤاڵانی کردەوە

لە شەنگال بە بەشداری گەل و شەرڤانانی یەبەشە/یەژەشە لە مەراسمێکی بەشکۆدا لە گۆڕستانی شەهیدان یادی فەرماندە زەردەشت شەنگالی و هەڤالانی پیرحەمید، ئیزەدین شەنگالی ‌و سلۆ شەنگالی کرایەوە.

لە ١٥ی كانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆكەكانی دەوڵەتی توركی داگیركەر بۆسەر گوندی دووگرێی شەنگال، فەرماندەی یەبەشە زەردەشت شەنگالی ‌و چەند هەڤالێكی بەناوی، پیر حەمید، ئیزەدین شەنگالی ‌و سلۆ شەنگالی، شەهید بوون. هەروەها بەرخۆدان تۆڵهەڵدان( عەدنان سلێمان) لە ٢٣ی کانوونی دووهەمی ٢٠٢٠ شەهید ببو. لە شەنگال لە لایەن فەرماندەیی یەبەشە و یەژەشە، ئاسایشی ئێزیدخان و گەلی ئێزدی شەنگال مەراسیمێکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێكی سەربازیی شایستەدا، یادی شەهیدان بەرز ڕاگیرا كە سەدان شەڕڤانی یەبەشە ‌و یەژەشە ‌و ئاسایشی ئێزدیخان، تێیدا بەشدار بوون.

مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدان دەستی پێکرد.

' شەهید زەردەشت شەنگالی لە ڕزگارکردنی شەنگال و تێکشکاندنی داعش ڕۆڵێکی مەزنی گێڕا'

دوای ڕێوڕەسمی سەربازی ، تیرێژ شەنگالی، فەرماندەی یەبەشە، وتارێكی پێشەكش كرد ‌و وتی " ئەم مانگە بۆ ئێمە مانگێکی پیرۆزە ، لە بەرئەوەی کە لەم مانگەدا ئێمە فەرماندەیەکی قارەمانمان لەدەستدا."  لە کاتێکی دژواردا کە لە ئەنجامی خیانەتی پەدەکە هێرش کرایە سەرشەنگال، فەرماندەیەکی ئێمە شەهید بوو کە خۆی کردە قەڵغانی گەلەکەی.

فەرماندە زەردەشت ڕۆڵێکی گەورەی گیڕا لە ئازادکردنی شەنگال و تێکشکاندنی داعشدا. بەوەش نەوەستا و چووە ڕەقا و لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگار کردنی دایک و کچانی ئێمە بەشداری کرد. لە ئەنجامی بەرخۆدانی فەرماندە زەردەشت و هەڤالانی  بە سەدان کچ و ژنی ئێزدی لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگار کران."

' ئێمە خەونەکانی ئەوان بەدی بهێنین '

تیڕێژ شەنگالی لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە ، لە ئەنجامی بەرخۆدانی هەڤالانی ئێمەدا دەسکەوتی گەورە مسۆگەر کراوە و وتی، " شەهیدان داواکاریان لە ئێمە هەیە، ئێمە بەلێن دەدەن کە خەونەکانی ئەوان بەجی بهێنین. ئێمە هیچکات پیلانە قڕێژەکان قەبووڵ ناکەین."

دوای مەراسیمەکە گەل و شەڕڤانان زیارەتی گۆڕی شەهیدانیان کرد.

پاشان بە سینەفیزیۆنێک لە سەر ژیان ‌و تێكۆشانی شەهیدان بڵاوکرایەوە و كۆتایی بە ڕێوڕەسمەكە هێنرا .

ک-ش