'ئەگەر دەوڵەتی ئێران خۆی نەگۆڕێت هەڵدەوەشێت'

هاوسەرۆکی پژاک رایگەیاند، ئەگەر دەوڵەتی ئێران گۆڕانکاری پێویست لەناوخۆیدا ئەنجام نەدات، هەڵدەوەشێت و وتی، "هەوڵەکانی سەرخستنی هەنگاوەکەمان، مۆتەکەی ڕژێمە."

زیلان ڤەژین هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لەبارەی دۆخی ئێستای ئێران و هەنگاوەکەیان و بەرخۆدانی گەلی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

زیلان ڤەژین باسی لە تایبەتمەندی سەردەمی ئێستا کرد کە سیستم و رێکخستنبوونی کۆن لە زۆر رووەوە هەڵدەوەشێن و بۆ دروستکردنی سیستمێکی نوێ ناکۆکی و شەڕی قوڕس روودەدەن، لە هەمانکاتدا سیستمی پێشوو پێداگیری لەسەر هەبوونی خۆی دەکات و سیستمی نوێش بە تەواوی جیگیر نەبووە، لەناو ئەم دۆخە چەقبەستووەدا زۆر رووداو و هەڵچوون روودەدەن، لەگەڵ ئەم سەختی و زەحمەتیانەدا، دەرفەتی نوێی پێشدەکەوین.

زیلان ڤەژین لەم چوارچێوەیەدا ئاماژەی بە دۆخی ئێران کرد و ئاماژەی بەوەدا کە لە ئێران زەمینەی تێکۆشان بۆ ماف و دیموکراسی بە تەواوی لەناوچووە.

زیلان ڤەژین وتی، "هەڵبژاردن، پەرلەمان، سیستمی پەرلەمانی، ئۆرگانەکانی یاسادانان، دادوەری و بەڕێوەبەری، پارتە سیاسیەکان و رێکخستنەکانی مەدەنی هەمووان لەناو دەرفەتێکی زۆر کەمدا و لەژێر کۆنترۆڵدا دەتوانن کار بکەن و بەردەوامی بە هەبوونیان بدەن. لە دۆخێکی بەم شێوەیەدا رافرتنی عەقڵیەت و لەسێدارەدان دەتوانێت دەرگای دیموکراسی بکاتەوە."

زیلان ڤەژین ئەوەی خستەڕوو، لەژێر هەڕەشەی لەسێدارەداندا، ئازادی و دیموکراسی نابێت و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، "بۆ ئازادی و دیموکراسی پێویستە لەسێدارەدان نەمێنێت. بۆ هەڵگرتنی یاسای لەسێدارەدانیش پێویستە تێکۆشانی دیموکراسی فراوان بکرێت، هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا بەشداری لە تێکۆشاندا بکەن. ئێمە وەک پژاک بە هەنگاوی 'نا بۆ لەسێدارەدان و کاتی دیموکراسیە' هەوڵماندا، هەم گرنگی ئەم تێکۆشانی دیاری بکەین و هەم تێکۆشان بۆ خۆگەیاندن بە دیموکراسی راستەقینە بەڕێوەببەین. هەوڵدان بۆ سەرخستنی ئەم هەنگاوە بێگۆمان مۆتەکەی ڕژێمە. ئێمە لەم بڕوایەداین کە بە تێکۆشان و بەرخۆدانێکی گەورە بە بەشداری گەلان، هیوا و داوای گەلی کورد، سەردەکەوێت."

لەبارەی کاریگەری هەنگاوەکە لە کوردستان ، زیلان ڤەژین هاوسەرۆکی پژاک راشیگەیاند، هەنگاوەکەی 'کاتی ئازادیە' کە لە هەموو کوردستان دەستیپێکرووە و لە نێودەوڵەتی بڵاوبووەتەوە، بۆ گەلانی ئێرانی خاوەن گرنگیەکی زۆرە.

زیلان ڤەژین دەشڵێت، ئەم هەنگاوە بۆ بەدەستهێنانی ئازادی ئایینی، کەلتوری، ئەتنیکی و نەتەوەیی گرنگە و وتی، "لە ئێران فشارێکی زۆر لەسەر ئایینەکان و گەلان هەیە، سیاسەتی تواندنەوە، لەسێدارەدان و قڕکردن، کێشەیەکی زۆر گەورەیە. لەگەڵ ئەوەش هەوڵ دەدرێێت، هەوڵەکانی هەنگاوەکە بشاردرێنەوە و رەت دەکرێنەوە."

زیلان ڤەژین ئەوەی خستەڕوو، رژێمی ئێران بۆ ئەوەی شەڕ لەنێوان ناسنامەی نەتەوەی – ئەتنیکی دروست بکات، ناکۆکی بخاتە نێوانیان، رێگری لە یەکێتیان بکات، هەوڵێکی زۆر دەدات و وتی، "ئێران بۆ ئەم مەبەستە سیاسەتی تایبەتی بەڕێوەدەبات. لەم دواییانەدا لەکاتی کێشەی قەرەباخ هەوڵیدا ناکۆکی لەنێوان گەلان ئازەری و ئەرمەن قوڵتر بکاتەوە. دەیەوێت گەلانی کورد و بەلوچ لە رێگای لەسێدارەدان و گرتن بچەوسێنێتەوە و گۆشەگیریان بکات. وەک نەتەوەی دووەم سەیری هاوڵاتیانی عەرەب دەکات."

زیلان ڤەژین رایگەیاند، لەبەرئەوەشە گەلانی ئازەری، بەلوچ، عەرەب و کورد و ئایین و ئەتنیکی جیاواز خاوەنداری لە هەنگاوەکە دەکەن، پێداگیری لەسەر هەبوونیان دەکەن، ناسنامەیان دەپارێزن و بەرەوپێشەوە دەڕۆن و وتی، "بەشداریکردن لەم هەنگاوەدا زۆر گرنگە کە لە هەموو جیهاندا بڵاوببێتەوە، بۆ هەموو کەسێک بووەتە هیوا، خوڵقاندنی ژیان و سیستمی دیموکرات."

زیلان ڤەژین هاوسەرۆکی پژاک بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "کاتێک گەل و کۆمەڵگا یەکیان گرت و یەکێتی خۆیان بە شێوەیەکی راستەقینە دروست کرد، هیچ هێز و سیستمێک ناتوانێت بەرانبەر بوەستێتەوە. مێژوو پیشانیداوە کە هیچ دیکتاتۆر و سیستمێکی زۆردار لەبەرانبەر گەلانی ئێران و داواکاری گۆڕانکاری ناتوانێت ببێتە ڕێگر، بۆیەش مێژووی گەلی ئێران مێژووی شۆرشگێریە. لەبەرئەوەش ئەگەر رژێمی ئێران گۆڕانکاری پێویستە ئەنجام نەدات، ئەگەر بەپێی داواکاری کۆمەڵگای دیموکراتی نەبێێت، هەڵدەوەشێت."

ف.ق