14ی حوزه‌یرانی 2018 خزم و پاسه‌وانانی په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په ئیبراهیم خه‌لیل یڵدز له ناوچه‌ی پرسوسی رحا هێرشیان كردبوه سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار و سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌كه‌یان كوشتبوو. ئه‌مینه شه‌نیاشار كه له‌و هێرشه‌دا هاوسه‌ر و دوو كوڕی خۆی له‌ده‌ستداوه، له‌گه‌ڵ فه‌رید شه‌نیاشاری كوڕی له دژی ئه‌و سته‌مه‌ی له‌وان كراوه به داواكاری دادپه‌روه‌ری له 9ی ئاداری 2021ه‌وه له به‌رده‌م دادگای رحا ده‌ستیان به ئێشكگری دادپه‌روه‌ری كردووه. ئێشكگرییه‌كه له رۆژی 338هه‌مین به‌رده‌وامه. ئه‌مینه شه‌نیاشار كه دوێنێ به هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستیه‌وه نه‌یتوانیبوو بێته به‌رده‌م دادگای رحا ئه‌مڕۆ بهرلكێك كه دایكانی شه‌ممه بۆیان دروستكردبوو هاته به‌رده‌م دادگای رحا و ده‌ستی به ئێشكگرییه‌كه‌ی كرده‌وه.
ئه‌مینه شه‌نیاشار باسی له‌وه‌كرد، كه له ژێر "سته‌م"دا به‌رده‌وامن و ئه‌و بانگه‌وازه‌ی كرد، "له پێشه‌وه هه‌موو په‌رله‌مانتارانی ژن، با ژنان بێنه به‌رده‌م دادگای رحا و سته‌می سه‌ر ئێمه ببینن. ئه‌وانه‌ی منداڵه‌كانی منیان كوشتووه به ئازادی له ده‌ره‌وه ده‌سوڕێنه‌وه. ساڵێكه له به‌رده‌م دادگای رحادام. با كوڕه‌كه‌م ئازاد بكرێت، ئیتر به‌سه. ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت بچینه‌وه ماڵه‌وه. من لێره چاوه‌ڕێی كوڕه‌كه‌مم. به‌ر له‌وه‌ی بمرم ده‌مه‌وێت بیبینم. تا كوڕه‌كه‌م ئازاد نه‌كرێت من لێره ده‌بم. ئایا ئه‌ردۆغان نازانێت كه كوڕه‌كه‌م بێتاوانه؟. ئه‌مینه و ئه‌ردۆغان منداڵیان هه‌یه. ئاگایان له‌و ئازاره نییه كه ساڵێكه ده‌یكێشم؟ هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كه منداڵه‌كانم به بێ تاوان كوژران. چوار وه‌رزه لێره‌م. ئیتر ناتوانم به‌رگه‌ی ئه‌م سته‌مه بگرم. ئه‌مه چ ده‌وڵه‌تێكه؟ ئه‌مه چ دادپه‌روه‌رییه‌كه؟".
هـ . ب