ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی په‌كه‌كه خالیده ئهنگیزهك قسه‌ی بۆ رادیۆ ده‌نگی وڵات كرد و په‌یوه‌ست به پرسه گه‌رمه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندنی گرنگی كرد.
ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په-مه‌هه‌په له ١٧ی نیساندا له دژی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا هێرشێكی به‌رفراوانی ده‌ستپێكردووه. فاشیزمی ئاكه‌په و مه‌هه‌په له‌سه‌ر چ كۆنسێپتێك هێرشێكی له‌و جۆره‌ی ئه‌نجامداوه؟
ئه‌و كۆنسێپته‌ی كه ئاكه‌په و مه‌هه‌په پهیرشهوی ده‌كه‌ن له بنه‌مادا وه‌ك حكومه‌تێكی ده‌وڵه‌تێكی فاشیستی تورك دوایین حكومه‌ته كه له به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد و له به‌رامبه‌ر گه‌لانی دیكه كه له توركیا ده‌ژین. له به‌رامبه‌ر سیستمی دیموكراتیك، ئازادی ژنان، برایه‌تی گه‌لان، ژیانی هاوبه‌ش سیستمێك وه‌ك حكومه‌تی فاشیست له نه‌ریتی ده‌وڵه‌تی توركیادا دواهه‌مینه. ئه‌و كۆنسێپته مرۆڤ ده‌توانێت بڵێت نوێ نییه. مێژووی كۆماری توركیا دوای ئه‌وه‌ی كۆمار له ئامانجه‌كانی خۆی دابڕا، له بری ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زرا و به دروستبوونی ئیتحاد و ته‌ره‌قی تائێستا به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی هێزه سه‌رمایه‌داره‌كان له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه یه‌كی گرت و دواتر له سه‌ر بناغه‌ی یه‌ك ده‌وڵه‌ت، یه‌ك میله‌ت، یه‌ك ئاڵا، یه‌ك زمان تا ئه‌مڕۆی هێناوه و گه‌یشتووه‌ته ئاستی فاشیزم. بوونی خۆی له سه‌ر پاكتاوكردن و له‌ناوبردنی كۆمه‌ڵگاكانی تر، گه‌لانی تر بونیاتناوه. هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاناتۆلیا شتێك به ناوی تورك بوونی نه‌بوو. دروستكرا یان دروستكراوه. خۆی له سه‌ر میرات و كولتوری گه‌لان دامه‌زراندووه و خۆی گه‌یاندوه‌ته رۆژی ئه‌مڕۆمان. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت درێژه به هه‌بوونی خۆی بدات هه‌بوونه‌كانی تر پاكتاو ده‌كات، له‌ناویان ده‌بات. وه‌ك حكومه‌تی شه‌ڕی تایبه‌ت وه‌ك پڕۆژه دروستكراون. تا رۆژی ئه‌مڕۆ گهیتشوون. ئه‌و كۆنسێپته‌ی ئه‌م دواییه ده‌ستیپێكردووه مرۆڤ ناتوانێت بڵێت كه ئه‌وه‌ش كۆنسێپتێكه كه له ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢ ده‌ستیپێكردووه.
دوای به‌رخودانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری به‌دواوه ئاكه‌په له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په رێككه‌وت. له بنه‌ڕه‌تدا به ته‌واوه‌تی كه‌وته هێڵی مه‌هه‌په‌وه. كۆنسێپتێكی نوێ دامه‌زرا. ئه‌م كۆنسێته بۆ چییه؟ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخان كه دروست ده‌بوون دۆخی گریمانه‌یی كه هه‌یه له‌وه سود وه‌ربگرێت. بۆ ئه‌و پشێویانه دروست ده‌بوون هه‌م ناكۆكیه‌كان له نێوان هێزه هه‌ژمۆنخواز و سه‌رمایه‌داره‌كان و ئه‌و ناكۆكیانه‌ی هه‌ن، ئه‌و پێكدادانانه‌ی هه‌ن سودیان لێوه‌ربگرن. شه‌ڕ و پێكدادان له زۆر وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاته ئاراوه. ده‌ستوه‌ردانی هێزه هه‌ژمۆنخوازه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاته ئاراوه. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردان له كوردستان بكات ئه‌وه‌ی به ده‌رفه‌ت بینی. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی بیه‌وێت ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌می نه‌هێڵێت و بتوانێت ئامانجه‌كانی خۆی له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ببێته ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره و به‌هێز پێكبهێنێت، ده‌یانه‌وێت ئامانجه‌كانی خۆیان بكه‌نه كرده‌وه.
وه‌ك چۆن هێزه‌كانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری كاتێك ویستیان ده‌ستوه‌ردان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌ن له به‌رده‌ممیان رێبه‌رایه‌تی ئێمه، په‌كه‌كه‌یان به به‌ربه‌ست بینی، ویستیان به دیلگرتنی رێبه‌رایه‌تیمان په‌كه‌كه پاكتاو بكه‌ن و له ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌ییان سازكرد. له بنه‌ڕه‌تدا پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی ئێستاش به‌رده‌وامه. ئێستاش ئێمه حكومه‌تی ئاكه‌په-مه‌هه‌په وه‌ك پیلانگێڕی نوێ پێناسه ده‌كه‌ین. پیلانگێڕی دووه‌م چییه؟ پیلانگێڕییه‌كه كه له سوریاوه ده‌ستیپێكرد و ئێستا ده‌یانه‌وێت له عێراق كۆتایی پێبهێنن. واته له باشور كۆتایی پێبهێنن. به كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بڵاوده‌بێته‌وه. له به‌رده‌م پلانه‌كانی خۆی په‌كه‌كه وه‌ك ئاسته‌نگ ده‌بینن و ده‌یانه‌وێت په‌كه‌كه له ناو ببه‌ن. ده‌وڵه‌تی تورك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی توركیا ئه‌و هێرش و ئۆپراسیۆنانه ناكات. به ته‌واوه‌تی ئه‌وه له خزمه‌ت پلان و پرۆژه‌ی هێزه هه‌ژمۆنخوازه‌كانی جیهاندایه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ناتۆ سودمه‌ند ده‌بێت. بوێری، چه‌ك، پاره وه‌رده‌گرێت. له ناوچه‌كه‌ش یارمه‌تی له حكومه‌تی عێراق وه‌رگرت. یارمه‌تی له په‌ده‌كه وه‌رگرت. به‌و جۆره كه‌وتووه‌ته ناو ههڵوێێك بۆ كۆنسێپتێكی نوێ. ئێستاش هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا.
له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا، له خواكورك، هه‌فتانین و له ماوه‌ی رابردوودا له ئاڤاشین ده‌یانه‌وێت له ده‌وروبه‌ری هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا جێگیر بن بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر ناوه‌ند... ئێستا پڕۆپاگه‌نده‌ی خواكورك ته‌واوه، هه‌فتانین ته‌واوه، ئاڤاشین ته‌واوه و ئێستا نۆره‌ی زاپه، دواتریش مه‌تینا، گاره، قه‌ندیل. كۆنسێپته‌كه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دروست كراوه. بۆچی ئه‌وه‌نده هێرشده‌كاته سه‌ر گه‌ریلا؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ریلا هێزی بنچینه‌یی په‌كه‌كه‌یه. ئه‌گه‌ر گه‌ریلا پاكتاو بكرێت په‌كه‌كه پاكتاو ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه پاكتاو بكرێت هیوای گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌شكێت، هیوای گه‌لانی جیهان ده‌شكێت. په‌كه‌كه به پاڕادایمی خۆی وه‌ك پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك له جیهاندا بووه‌ته هێزه چاره‌سه‌ری. به‌و جۆره ده‌یانه‌وێت په‌كه‌كه پاكتاو بكه‌ن. په‌كه‌كه پاكتاو بكرێت، هیوای گه‌لی كورد، هیوای گه‌لانی بنده‌ست، هیوای گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌تی گه‌لانی عه‌ره‌ب نامێنێت. یه‌كه‌م جاره كه گه‌لی عه‌ره‌ب به ده‌وری پاڕادایمی رێبه‌رایه‌تیه‌وه كۆده‌بێته‌وه و هه‌وڵ ده‌دات خۆی له دابه‌شبوون رزگار بكات. هه‌وڵ ده‌دات خۆی له نۆكه‌رایه‌تی، كۆیلایه‌تی رزگار بكات.
كۆنسێپتێكی گشتی له ئارادایه. له كۆنسێپتها سه‌ره‌تا ئه‌مریكا، ناتۆ هه‌یه. دوای ئه‌وه‌ی ناتۆ وتی، فڕۆكه‌ی ئێف ١٦ ده‌ده‌ینه ده‌وڵه‌تی توركیا، ئێمه گفتوگۆكان كردووه، چاوخشاندنه‌وه‌مان بۆ كردووه، ئه‌ردۆغان بڕیاردا هێرش بكاته سه‌ر زاپ و ئاڤاشین. له‌و كۆنسێپته‌دا عێراقیش هه‌یه. عێراق له‌سه‌ره‌تاوه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی توركیا بتوانێت به ئاسانی سنووره‌كان تێپه‌ڕێنێت، عێراق هێزه‌كانی خستووه‌ته پشت ئه‌وان. دیسان بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر خاكی عێراق، عێراق رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ساز كردوه. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك دروست كردووه؟ ده‌ڵێن ئێمه هه‌رێمێكی دابڕاو له‌سه‌ر سنوور دروست ده‌كه‌ین. له بنه‌ڕه‌تدا بابه‌ته‌كه ته‌نیا دروستكردنی هه‌رێمی دابڕاو نییه. هه‌موو كه‌س له‌و بواره‌دا به‌شداره. ده‌یانه‌وێت كۆتایی به په‌كه‌كه بهێنن. عێراق دركی به‌وه نه‌كردوه. دوای ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه پاكتاو ببێت عێراقیش داگیرده‌كرێت. ئامانجی عوسمانی له‌سه‌ر هه‌رێم و وڵاتانی عه‌ره‌بییه. به تایبه‌تی به پڕۆژه‌ی موسڵ و كه‌ركوك، به پرۆژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سهراچوهكانی وزه، عێراق دركی به‌وه نه‌كردووه. له‌وه تێناگات. به تایبه‌تی حكومه‌تی كازمی د‌رك به‌و بابه‌ته ناكات.
حكومه‌تی كازمی به رێككه‌وتنی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م هاتووه‌ته ناو ئه‌و كۆنسێپته‌وه. په‌ده‌كه‌ش له ناو ئه‌و كۆنسێپتهدایه. په‌ده‌كه ئه‌مڕۆ له ناو ئه‌و كۆنسێپته‌دا نییه. له‌و رۆژه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌ستی به شه‌ڕی چه‌كداری كردووه و تا دواتر په‌ده‌كه كه‌وتووه‌ته كۆنسێپتی دژی په‌كه‌كه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئێمه ده‌توانین بڵێین كۆنسێپتێكه له دژی رووسیاش. رووسیا وه‌ك هێزێكی هه‌ژمۆنخوازی جیهانه. به‌رژه‌وه‌ندی له سوریادا هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی توركیا بخاته لای خۆی و توركیا له ناتۆ دووربخاته زۆر سازشی بۆكرد. به‌ڵام توركیا له ماوه‌ی رابردوودا دوای شه‌ڕی نێوان ئۆكرانیا و رووسیا، سه‌یری بارودۆخه‌كه‌ی كرد. دوای سه‌یركردنی دۆخه‌كه ویستی سیاسه‌تی هاوسه‌نگی په‌یڕه‌و بكات. به‌ڵام ئێمه سه‌رنج بده‌ین له ساڵی ٢٠١١ به‌دواوه، مرۆڤ ده‌توانێت بڵێت له ساڵی ٢٠١٣ به‌دواوه كه شۆڕشی سوریا ده‌ستیپێكرد، گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخان له سوریا دروست ده‌بن. ده‌وڵه‌تی تورك له هه‌موو ده‌رفه‌تێكدا پارچه‌یه‌ك له خاكی سوریا داگیرده‌كات. بۆ نمونه سه‌ره‌تای جه‌رابلۆس، بابی داگیركرد دواتر عه‌فرین، ئیدلب، سه‌رێكانی و گرێ سپی داگیركرد. هه‌ر كات رووسیا سازشی كرد، توركیا ئه‌وه‌ی كرد. توركیا وا پیشانی ده‌دات كه لایه‌نگری روسیایه. له‌باره‌ی شه‌ڕی نێوان ئۆكرانیا و رووسیا راگه‌یه‌نراوی نه‌دا. گه‌مارۆیان خسته‌سه‌ر روسیا. به‌ڵام ئێستا ده‌ستكه‌وتی روسیا له هه‌رێمی ده‌وروبه‌ری ده‌ریای سپی هه‌یه، توركیا ده‌یه‌وێت ئه‌و ناوچانه داگیر بكات. توركیا سوریای داگیركرد. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌م شه‌ڕه له‌سه‌ر كۆنسێپتی بنه‌مای داگیركارییه. داگیركردنی كوردستان، داگیركردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئامانجه‌كه ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌رچاوه‌كانی وزه و پاكتاو و له‌ناوبردنی گه‌لی كورده. وه‌ك چۆن له كاتی دیزانكردنی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ر له ١٠٠ ساڵ پاكتاوی فیزیكی ئه‌رمه‌نییه‌كان ئه‌نجامدرا. له ٢٠٠ ساڵی رابردووش‌دا به‌سه‌ر كوردان هه‌مان سیاسه‌تی پاكتاوی كولتوری و جه‌سته‌یی په‌یڕه‌و ده‌كرا. له كاتی دیزاینكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه جارێكی تر ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت كوردان پاكتاو بكات. ده‌یه‌وێت جارێكی تر كوردان بێ ستاتۆ و بێ قه‌واره بهێڵێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش به به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه هێرشده‌كاته سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا. هێرش ده‌كاته سه‌ر گه‌ریلا. چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت. هه‌موو ته‌كنه‌لۆژیای ناتۆ به‌كارده‌هێنێت. له بنهرشهتدا توركیا به ناوی ناتۆوه ئه‌وانه ده‌كات. هێنده‌ی مرۆڤ لێپێچینه‌وه له ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كات پێویسته لێپێچینه‌وه له ناتۆ بكات.
له‌م بواره‌دا هه‌موو كه‌س له بیركردنه‌وه‌دایه. هه‌موو كه‌سێك ده‌ڵێت گه‌ریلا له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك چی بكات؟ گه‌ریلا به رۆحێكی قاره‌مانی، گیانبازی له هه‌موو بواریچكدا خۆڕاگری ده‌كات. داستانی قاره‌مانێتی و شكۆ ده‌نوسێته‌وه. گه‌ریلا له پراكتیكی رابردووی خۆی ئه‌نجامی به‌ده‌ستهێناوه. له‌سه‌ر زه‌وی و له ژێر زه‌وی چۆن شه‌ڕ بكات، گه‌ریلاكان دهرسیا له‌و بابه‌تانه وه‌رگرتووه. گه‌ریلا له بواری ته‌كنیكیشه‌وه خۆی پێشخستووه. گه‌ریلا ئه‌زمونێكی ٤٠ ساڵه‌یه. له هه‌موو بوارێكدا گه‌ریلا به پێشه‌نگایه‌تی یه‌ژه‌ئا-ستاردا گورز له دوژمن ده‌دات. بێگومان له رووی هێزه‌وه هاوسه‌نگی له ئارادا نییه. له هه‌موو روویه‌كه‌وه ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو به ده‌ست دوژمنه‌وه‌یه. چه‌كی كیمیایی و قه‌ده‌غه به‌كارده‌هێنێت. هێزی گه‌ریلاش چه‌كی بچوكیان هه‌یه، جوڵاون، كه‌سین. به‌ڵاو گه‌ریلا بووه‌ته هێزێكی پرۆفیشناڵ. له‌سه‌ر بنه‌مای ستراتیژی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ خۆی رێكسختووه.
له‌م شه‌ڕه‌دا رۆڵی هه‌ڤاڵانی ژن وه‌ك یه‌ژه‌ئاستار وه‌ك هێزی پاراستنی ژنان، سیستمی ژنان، هه‌بوونی ژنان، ژیانی ژنان له‌م شه‌ڕه‌دا رۆڵی و په‌یامی ئه‌وان له پڕۆفیشناڵێتیدا زیاتر ده‌كه‌وێته به‌رچاو. له‌به‌ر شه‌ڕی گه‌ریلایه‌تی دیسپلین و وشیار، هه‌ستیاری له پێشه‌وه‌یه. ئه‌وه‌ش له كه‌سایه‌تی ژن‌دا له پێشه. هه‌م وشیار، هه‌م هه‌ستیاری و هه‌میش له باڵاده‌ست بوون له وردهكارییهكدا ژن له پێشه. ژن زوو له‌گه‌ڵ جوگرافیا یه‌كده‌گرێت. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دامه‌زراندنی پێوانه‌كانی ئازادی به پێكه‌وه ژیانی ئازاد له گه‌ریلادا پێشه‌نگایه‌تی ده‌كات.
وه‌ك چۆن گه‌ریلا له چیاكانی كوردستان رۆڵ و په‌یامی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، پێویسته گه‌لی ئێمه‌ش ئیتر له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ‌دا له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا ژیانی خۆی رێكبخات. له هه‌موو شه‌قام، گه‌ڕه‌ك و شاره‌كان پێویسته ژیان له ده‌وڵه‌تی تورك بكاته ژه‌هر. وه‌ك چۆن ده‌وڵه‌تی تورك له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان هێرش ده‌كاته سه‌رمان، سه‌رباری ئه‌وه‌ش له ئه‌روپاش شههیمان ده‌كات ئه‌و كاته مافی خۆپاراستن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌مان له هه‌موو شوێن هه‌یه. پێویسته ئێمه له هه‌موو شوێنێك وه‌ك گه‌لی كورد و دۆستانی له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بوه‌ستینه‌وه و شه‌ڕ بكه‌ین.
کاتێک گورز لە دەوڵەتی تورک وەشێنرا، ئەوە هێز و مۆڕاڵ بە گەریلا دەدات. تاوەکو ئێستا خاوەنداریەکی گشتی هەیە. بەڵام پێویستە چالاکی کاریگەر ئەنجام بدرێت. هەروەها گەنجانی کورد پێویستە خۆیان وەک گەریلایەک ببینن. بڵێن منیش گەریلام، دەستپێشخەری لە دەستی من دایە. من ئەمڕۆ دەتوانم گورز لە دەوڵەتی تورک بدەن. دەتوانم گورز لە ژیانیان بدەم. بۆ ئەوەی بەرخۆدانی گەریلا سەربکەوێت لە بەرانبەر هێرشەکان، پێویستە تێکۆشان و بەرخۆدانی گشتی بەڕێوە ببرێت.
تورکیا ئەمە وەک دوایین شانس دەبینێت. ئەگەر لەم شەڕەدا سەربکەوێت، بێگۆمان هەڵبژاردن دەبێت، هەبوونی خۆی و دەسەڵات بەردەوامی پێدەدات. لەگەڵ حکومەتی فاشیزم چۆن کاری کردووە و چی دەکات، خراپتر دەکات. ئەگەر شکست بهێنێت، حساب بە گەلانی تورکیا و گەلانی هەرێمەکە دەدات. بۆیەش ئەرک و بەرپرسیاری دەکەوێتە سەر شانی هەموو کەسێک، پێویستە کە خاوەنداری لە بەرخۆدان و تێکۆشان بکەن کە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە تێک بچێت.
دەوڵەتی تورک کە لە هێرشەکاندا ناتوانێت پێشڕەوی بکات، پەدەکەی کردە هاوبەشی خۆی. ئەمجارە لە هەرێمەکانی ژێر دەسەڵاتی پەدەکەوە هێرشی کرد. لە هێرشەکاندا ئەرکی پەدەکە چیە؟ پارتەکان، دەزگاکان، رێکخستنەکان، کەسایەتیەکان و گەلی کورد لەدژی هاوکاریەکانی پەدەکە بۆ تورک پێویستە چ جۆرە هەڵوێستێکیان هەبێت؟
پێشمەرگەکانی کوردستان کاتی خۆی شەڕیان کرد، شەهید بوون، بەهای ئەم گەلەن. لەنێو پەدەکەشدا کەسانی باش و وڵاتپارێز هەن. بەڵام کۆمەڵگەی کوردی پەدەکە باش دەناسێت. دەبێت لەسەر پەدەکە لێکۆلینەوەی مێژوویی بکرێت. پەدەکە بۆچی دروست بووە؟ لە کوێ هاتووە؟ بە دەستی کێ دروست بووە؟ بۆچی ماڵباتی بارزانی هەموو کاتێک سەرکردایەتی پەدەکە دەکەن؟ بۆچی لەو دەوری مالباتی بارزانی دروست بووە؟ ئێستا باسی حکومەتی هەرێم دەکەن، بەڵام لە بناغەدا شتێک بە ناوی حکومەتی هەرێم نییە. لە بناغەدا حکومەتی ماڵی بارزانیە. بەشداربوونی پارتەکانی دیکە و یەنەکە، هەبوونی پەرلەمان، شتێکی ڕۆتینە. پەدەکە راگەیاندنێکی هەیە کە دنیایەک پارە لە ناتۆ وەردەگریت، لە هێزە نێودەوڵەتیەکان وەردەگرێت، پارەی نەوتی حکومەتی کوردستان وەردەگرێت، راگەیاندن بەکار دەژێنێت، ٢٤ کاتژمێر بانگەشەی دیموکراسی دەکات، لەدژی پەکەکە بانگەشەی چەوت دەکات. لە راستیدا ماڵباتی بارزانی دیکتاتۆرە، لە سەدام حسێن زیاتر دیکتاتۆرە. پێویستە گەنجانی کورد ئەمە باش ببینن. لە ژێر دەسەڵاتی ئەو ماڵباتە پارتێک دروستکراوە. وەک پرۆژەی گلادیۆی هەواڵگری نێودەوڵەتی و لە خزمەتی سیستمدایە. ئەرکەکەی بۆ بەرژەوەندی سیستمی نێودەوڵەتی ناوەندیە و بۆ ئەوەیە کە هێزە شۆڕشگێرەکانی کوردستان تەسفیە بکات. کاتێک سەیری مێژووی پەدەکە دەکەین، خیانەت لە رۆژهەڵات کردووە، خیانەتی لە باکور کردووە، خیانەتی لە یەنەکە کردووە، خیانەتی لە کوردەکانی باشور کردووە و خیانەتی لە پەکەکە کردووە.
زانیاریمان لە کەسایەتیەکی شەنگال وەرگرت، پەدەکە بە ئەوانی وتووە کە دەست لە ئێزیدیبوون هەڵگرتن، وەرن ببن بە سوننی، چیتان دەوێت دەتاندەینێ و هاوکاریتان دەکەین. واتە مەزهەبپەرستی دەکەن، ئایین دەپارێزن، نەژادپەرستی دەکەن. دەیانەوێت ئێزدیەکان دەست لە ئایین و شەنگال هەڵبگرن. دەیانەوێت شەنگال چۆڵ ببێت. دەیانەوێت ئێزدیەکان و عەرەبەکان لەدژی یەکدی شەڕ بکەن. یەکدی بکوژن. عێراق شەرمەزار بوو لەبەرانبەر ئێزدیەکان. لەبەرئەوەی ئەوانیان نەپاراست. پەدەکە بێ‌چاو و ڕوویە، لەبەرئەوەی شەنگال چۆڵ کرد. ژنانی ئێزدیکەوتنە دەستی داعش و فرۆشران. بێ چاو ڕوون. لە عێراق هەندێک بەرگری لە خۆی کرد. هیچ کەرامەتیان نییە. کەرامەتی ئیسلامیان تێدا نییە. شەرم ناکەنەوە کە ئێزدیەکانیان نەپاراست. هەوڵ دەدەن بە هەموو شێوەیەک ئیزدی و عەرەب دژی یەکدی بن. ئەم ڕۆڵەیان هەیە. بانگەشە بۆ کۆچبەری دەکەن. بۆ پەدەکە ئەم پرسە گرنگە. بۆ ئەوەی بێنە نێو کەمپەکانی دهۆک. بانگەشە دەکات. دەڵێن ئەوێ ئارام نییە. ئامانجی پەدەکە ئەوەیە کە شەنگال چۆڵ بکات و دواتر لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگیان بەکاربهێنێت.
لەم قۆناغەدا لەدژی گەریلایە. چی دەکات؟ ئەو شوێنەی کە تورک دەستی پێناگات، بۆی دەکاتەوە. جلی پێشمەرگە دەداتە سەربازی تورک و رەوانەیان دەکات. دەوڵەتی تورک ناتوانێت تەرمەکانی کۆبکاتەوە، پەدەکە تەرمی سەربازەکانی کۆدەکاتەوە. کاتێک خواردنی سوپای تورک تەواو دەبێت، پەدەکە خواردنی بۆ دەهێنێت. ئاسانکاریان بۆ دەکات. پێویستە گەلی کوردستان ئەم بزانێت کە پەدەکە لەناو پیلانێکدایە کە لە زاپ گەریلا لەناوببات. پەدەکە وا بڕوا دەکات کە ئەگەر پەکەکە لە کوردستان نەبێت، کوردستان بۆ بنەماڵەی بارزانی دەمێنێتەوە. ئەمە چیڕۆکە. ئەوانی خیانەت لە گەلەکەیان دەکەن، تورکیا لێیان نابورێت. تورکیا ئەوانیش لەناو دەبات. ئەمە ئاشکرایە. کۆمەڵگەی ئێمە پێویستە ئەم راستیە بزانێت. پێویستە گەلی وڵاتپارێزمان بەم شێوەیە بیر بکاتەوە و تێبگات.
بۆ وەستاندنی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بوەستێت، پێویستە گەلی کورد و دۆستەکانی گەلی کورد چۆن تێ‌بکۆشن؟ لە گەڵ گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە چوارچێوەی شەڕی گەلی شۆڕشگێری پێویستە خاوەنداریەکی چۆن بکرێت؟
ئەم شەڕە شەڕی هەبوون و نەبوونە. ئەمساڵ زۆر گرنگە. بۆچی دەڵێین ئەمساڵ گرنگە. دەوڵەتی تورک ئەم شەڕە وەک شانسی کۆتایی دەبینێت. ئێمەش وەک شەڕی کۆتایی دەیبینین. لەبەرئەوەی ئاکەپە پلانەکانی بەپێی ساڵی ٢٠٢٣ داناوە. لەبەرئەوەی لە ٢٠٢٣دا لۆزان کۆتایی دیت. لە ساڵیادی لۆزاندا جارێکی دیکە دەیەوێت کورد بێ پێگە بێت و تورک دەسەڵات بێت. دەیانەوێت خۆیان وەک مستەفا کەمالی دووەم و درێژەپێدەری عوسمانی ببینن. ڕۆڵیان بەم شێوەیەیە. خەیاڵی عوسمانی جێبەجێ بکات. ئەردۆغان ئەم مەبەستەی هەیە. لەبەرئەوەی سیاسەتێکی فراوان بەڕێوە دەبات. بەڵام کورد و پەکەکە لەبەردەمی خۆی وەک ئاستەنگی دەبینێت. دەیەوێت ئەمساڵ پەکەکە لەناوببات و لە ساڵی ٢٠٢٣دا هەڵبژاردن بکات و ببێتەوە بە دەسەڵاتدار و خەیاڵەکانی جێبەجێ بکات. ئاکەپەمان خستوتە نێو دۆخێکی قورس. لە هەموو لایەکەوە لەسەر ئاکەپە فشار هەیە. لە تورکیاش فشار لەسەر ئاکەپە هەیە. لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و عەرەبیشدا. ئاکەپە تەنگەتاو بووە و لە زاپ گورزی گەورەی بەردەکەویت. پێویستە سوپاکەی لە زاپ بزانێت کە گەڕانەوەیان نییە. بۆچی ناتوانێت بگەڕێتەوە؟ لە هەموو کوردتان، لە بۆتان، ئامەد، سەرحەد، مێردین و دەرسیم و هەموو شوێنێت شەڕی گەلی شۆڕشگێری هەیە و گەنجان خۆیان وەک گەریلا دەبینن. هەر خانەوادەیەک وادەزانێت منداڵانی لە زاپ وەک گەریلا شەڕ دەکەن و لەژێر بۆردوماندا بەرخۆدان دەکەن. گەنجان و خانەوادەکانیان دەتوانن کە لە هەموو جێگەیەک گورز لە دەوڵەتی تورک بدەن. هەموو کەسێک ژیانی بەم پێیە ڕێکبخاتەوە. ئەرکی یەکەمین دەکەوێت سەر گەلەکەمان لە برادۆست و باشوری کوردستان. دەمانەوێت گەلەکەمان لە بادینان کە وڵاتپارێز و فیدایین ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن. گەلەکەمان لە رۆژئاوای کوردستان و لە چوار پارچە، پێویستە خاوەنداری لە تێکۆشنای گەریلا بکەن. پێویستە هەر کەسێک لە جێگەی خۆی شەڕ بکات. شەڕی خۆیان لەدژی دەوڵەتی تورک فراوان بکەن. پێویست دڵیان بۆ ئازادی کوردستان لێبدات. ئەگەر لەم چوارچێوەیەدا شەڕی گەل و شۆڕشگێری و بەرپرسیاری جێبەجێ بکرێت، بە تەئکیدی گەریلا سەردەکەوێت. دەتوانین هەڤاڵانمان لە زیندان کە چەندین ساڵە لە ژوورەوەن ئازاد بکەین. دەتوانین ئازادی جەستەیی ڕێبەرتیمان مسۆگەر بکەین. بتوانین هەرێمە داگیرکراوەکانمان رزگار بکەن. بەم باوەڕەوە هیوای سەرکەوتن بۆ گەریلا دەخوازم. سڵاومان بۆ بەرخۆدانی زیندانەکان دەنێرین. جارێکی دیکە بەرخۆدانی گەلی کورد لە چوار پارچەی کوردستان و جیهان پیرۆز دەکەن."
هـ . ب / ف.ق