به بهشداری ژمارهیهكی زۆر سیاسهتمهدار، رۆشنبیر، نوسهر، مافناس و ئهكادیمی له هۆتێل داوای سلێمانی له باشوری كوردستان به دروشمی ئاسۆی بەرەنگاربونەوەی تیرۆری داعش و چارەنوسی دیلەکانی‘ كۆڕبهندێك ساز كرا.
ئهنجامنامهی كۆتایی كۆڕبهندهكه بهم جۆرهیه:
شەممە ٢٠٢٢/٢/٢٦ لە شاری سلێمانی کۆتایی بە کارەکانی کۆڕبەندی (ئاسۆی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری داعش و چارەنوسی دیلەکان) ی هات بە ئامادەبوونی زیاتر لە (١٧٠) کەسایەتی یاسایی و ئەکادیمی و سیاسی و حکومی کە لەهەر چوار هەرێمەکانی کوردستان و عێراقی فیدراڵەوە هاتبوون ...
ئامانج لە بەستنی ئەم کۆربەندە گەیشتن بوو بە دەرچەیەک بۆ کۆمەڵەی وڵاتان و هاوپەیمانی وڵاتان دژی تیرۆر هەروەها بۆ بە ئاگایی نەتەوە یەکگرتوەکان و نوێنەری وڵاتان لە هەرێم وبۆ پەرلەمانی کوردستان و ئەندامانی نوێنەرانی عێراق کە بەرپرسیاریەتی مێژوویی و ڕەوشتی لە ئەستۆیاندایە هەروەها بۆ هەڵماڵینی ڕوی ئەو هێزانەی کە هاوکاری تیرۆر ئەکەن بەهەموو گروپەکانیەوە لە ژێر هەر هەڕەشەیەکی وڵاتان یان لەبەر هەر هەڵوێستێکی ڕوون لە ئەنجومەنی ئاسایش لە پێناوی گەشتنی کۆمەڵی گەلان بە ڕێکەوتنێک لەگەڵ خۆبەڕیوەبەری خۆسەر و هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ چارەسەرێکی خێرا بۆ دەستنیشان کردنی چارەسەری دیلەکانی داعش وە خێزانەکانیان لە زیندانەکان و
خێمەکاندا لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا بەشێوەیەکی یاسایی ، پێویست دەکات دڵنیابن لەم خاڵانەی خوارەوە کەلەم کؤڕبەندە دا هاتوون دوای وتووێژو گوێ گرتنی بەشداربوان...
١- هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر گرتوخانەی حەسەکە ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە تا ئێستا داعش چالاکەو مەترسی دارە لەسەر ئاسایشی جیهان.
٢- پێویستە بەبەردەوامی پشتیوانی نێودەوڵەتی هەبێت بۆ ئەوەی ژێرخانی ئەوگرتوخانانە بە پێی پێوەرە جیهانیەکان دروست بکرێت بۆ ئەوەی ئەم روداوانەی گرتوخانەی حەسەکە دوبارە نەبێتەوە .
٣- پێویست دەکات بە دامەزراندنی دادگایەکی نێودەوڵەتی بۆ دادگاییکردنی بەندییەکانی داعش، کە لە ناوچەی بەڕێوەبردنی خۆسەری هەبێت، یان دروستکردنی دادگایەکی خۆجێبەجێ یی بەڵام بە پشتیوانی کۆمەڵگا ی نێودەوڵەتی .
٤- پێویستە کار بۆ گەڕانەوەی ئەندامان و خێزانەکانی داعش بۆ وڵاتەکانی خۆیان بکرێت
دوای دۆزینەوەی چارەسەری یاسایی بەهەماهەنگی لەگەڵ خۆبەرێوەبەرێتی خۆسەر لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا .
٥- ڕەچاوکردنی دۆخی ئابووری لەناوچەکانی خۆسەری وە بەخشینی ئەم ناوچانە لە سزاکانی (یاسای قەیسەر) لەبەر ئەوەی شانە نوستوەکانی داعش سوود لەم ئەنجامە دەبینن و زیاتر گەشەدەکەن.
٦- پشتیوانی بەڕێوەبەرێتی خۆسەری بکرێت بەمەبەستی ئەوەی بارودۆخی چادرگەکان چاک بکرێت ،وە دانانی بەرنامەیەک وەک چاکسازی بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی ژن و منالەکان بۆ ناو کۆمەڵگە .
٧- ناوچەداگیرکراوەکانی سوریا کە لەلایەن تورکیاوە داگیرکراون و کراونەتە سەربازگەی سەربازی بۆ ڕاهێنانی داعش و قاعیدە، پێویستە لەسەرکۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هێزی وڵاتان لە ناوچە کەدا فشاربخەنە سەر دەوڵەتی تورکیا بۆ ئەوەی ئەوناوچانە جێ بهێڵێت کە بوە بە لانکەیەکی ئارام بۆ تیرۆرستەکان.
٨- تورکیا سوودی لە کارتی داعش بینیوە بۆ تێکدان وئاڵۆزکردنی ناوچەکە لە سوریا بەگشتی و لەباکوری خۆرهەڵاتی سوریا بەتایبەتی. بۆیە هەلوێستی بەرپەرچ دانەوەی نێودەوڵەتی گرنگە.
٩- تیرۆر لە ناوچەکەدا لەسەربوونی ناکۆکی و دووبەرەکی کە پێویستی بە چڕکردنەوەی هەوڵەکان هەیە بۆ ڕووبەڕوو بونەوەو لێكۆڵینەوەی چارەسەری سیاسی هەیە،کە پێویستی بە گفت و گۆی نێوان لایەنە سوریەکان هەیە بۆ دۆزینەوە چارەسەری گرفتەکان.
١٠- پێویستە هەماهەنگی زیاتر هەبێت بۆ هەموو گرفتە سیاسی و ئابوری و سەربازیەکانی لە نێوان حکومەتی هەرێم و خۆبەڕیوەبەری خۆسەری لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا کە تایبەتە بە تەشەنەسەندنی داعش وەمەترسی لەسەر رۆژ ئاواو باشوری کوردستان.
١١- پێویستە دۆخی شەنگال لەبەرچاو بگیرێت وەپالپشتی ئاسایشی بکرێت بۆ ئەوەی دانیشتوانەکەی بگەڕێتەوە زێدی خۆیان دوای ئەوکارەساتەی کە بەسەر ئێزدیەکاندا هات وەقەرەبویان بکرێتەوە لە ڕووی ماددی و مەعنەویەوە .
١٢- گرنگی بدرێت بەهەماهەنگی سەربازی لە نێوان هێزی سوریای دیموکرات و هێزە عێراقیەکاندا لەهەردوو لایەنی سنور بۆ ئەوەی جمو جوڵی داعش کەم بکرێتەوە بەمەبەستی پارێزگاری لەبەرژەوەندی هەردوولا .
١٣- پێویستە فشار زیاتر بکرێت لەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ کردنەوەی ڕێڕەوی تەل كۆچەر رەبیعە بۆ ڕێخۆشی کردن لەبەردەم کاری بازرگانی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە مرۆییانەی لەناوچەکەدا هەن.
هـ . ب