فه‌رمانده‌یی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی یه‌ژاستار بۆ ساڵیادی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی ١٥ی شوبات راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی به هه‌ستی به‌رزی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌وه شه‌رمه‌زار كراوه و شه‌هیدانی ئازادی به رێز و پێزانینه‌وه به‌بیرهێنراونه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، كه به ده‌ركه‌وتنی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان خه‌ون و خه‌یاڵه‌كانی داگیركاری هێزه پیلانگێڕه‌كان له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گورزی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وت و ئه‌وه راگه‌یه‌نراوه، "رێبه‌ر ئاپۆ كوردی ئازادی خوڵقاند و به‌و جۆره جیهانبینی و رۆشنبیریه‌كی ئازادی پێشكه‌ش به گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد. پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی كه له به‌رامبه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ كرا، پیلانگێڕیه‌ك بوو له دژی كوردایه‌تی ئازاد، له دژی جیهانبینی ئازادی كۆمه‌ڵگای ناوچه‌كه و جیهان ئه‌نجامدرا. پیلانگێڕی شه‌ڕێكی تایبه‌ته كه پشتی به به‌تاڵانبردنی ئیراده و جیهانبینی به‌ستووه. پیلانگێڕی كۆنسێپتێكی له‌ناوبردنه و نكۆڵیه‌كی سیستماتیكه. له كه‌سایه‌تی رێبه‌ر ئاپۆدا ویستیان نكۆڵی له هه‌بوونی مرۆڤایه‌تی بكه‌ن. نكۆڵیش گه‌وره‌ترین سزایه به‌سه‌ر هه‌بووندا ده‌سه‌پێنرێت.
رێبه‌رمان كه پرۆژه‌ی سه‌د ساڵه‌ی هێزه هه‌ژمۆنخوازه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پوچه‌ڵكرده‌وه، له مێژووی ٥٠ ساڵی دواییدا بۆ گه‌لانی بنده‌ستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پاڕادایمی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیكی ساز كرد و له‌سه‌ر پێ مایه‌وه. رێبه‌رمان به‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆی بۆ گه‌لان سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هێوا، بڕوا و ئیراده‌یه. ئێمه ئه‌مڕۆ ده‌بینین كه ته‌نیا وته‌یه‌كی رێبه‌ر ئاپۆ كه رێبه‌رایه‌تی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتیك ده‌كات، ته‌واوی رۆژه‌ڤ و پرسه‌گه‌رمه‌كانی جیهان ده‌گۆڕێت.
'تاقه رێگه‌ی رزگاركردنی شكۆی مرۆڤایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه به ده‌وری رێبه‌رایه‌تی'
فه‌رمانده‌یی یه‌ژاستار رایگه‌یاند، كه مرۆڤایه‌تی ئیتر باش ده‌زانێت كه هه‌وڵ ده‌درێت ده‌نگی راستی له ناو دیواره‌كانی ئیمراڵیدا رابگیرێت و رایگه‌یاند، "سیستمی ئه‌شكه‌نجه له ئیمراڵی كه گۆڕدراوه بۆ په‌ڵه‌یه‌كی شه‌رمه‌زاری مرۆڤایه‌تی، واده‌كه‌ن كه ئه‌و مرۆڤانه‌ی خاوه‌نی شكۆن و ده‌یانه‌وێت له‌و شه‌رمه‌زاریه رزگاریان ببێت به‌ده‌وری رێبه‌ر ئاپۆوه كۆببنه‌وه. له‌پێشه‌وه ژنان، مرۆڤایه‌تی ئیتر نایه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌رمه‌زاریه‌دا بژیت. فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی ئاپۆیی كه رۆژ له‌دوای رۆژ زیاتر به جیهانی ده‌بێت، مزگێنی به‌خشی شكستی مێژوویی پیلانگێڕانه. هێزی پیلانگێڕه‌كان هه‌رچه‌نده چاو و گوێی خۆیشیان دابخه‌ن ناتوانن له ده‌نگی راستی كۆمه‌ڵگاكان هه‌ڵبێن و قوتاریان بێت. له به‌رامبه‌ر هه‌نگاوه‌كانی بێ ریشه‌كردن و داماڵین له ره‌سه‌نایه‌تی، تاقه رێگای رزگاری شكۆ ئه‌وه‌یه كه زیاتر به ده‌وری رێبه‌رایه‌تیدا كۆببنه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه ژنان، گه‌نجان، له حه‌وت تا حه‌فتا ساڵیه‌وه هه‌ر كه‌س كه بڕوای به راستی رێبه‌رایه‌تی هه‌یه، بۆ وه‌ستاندنی سیستمی ئه‌شكه‌نجه‌ی ئیمراڵی كه له دژی مرۆڤایه‌تیه، پێویسته ئێستا ده‌نگی خۆیان باشتر هه‌ڵبڕن. هه‌موو چالاكیه‌ك، هه‌موو هه‌نگاوێك كه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دیواره‌كان به ده‌وری رێبه‌رایه‌تیدا ده‌نرێن، ئه‌وه‌ی وه‌ك چالاكیه‌كی هه‌ره ره‌سه‌نی مێژووی ئازادی به شكۆ و مرۆڤایه‌تی پێناسه ده‌كرێت".
'گه‌له‌كه‌مان و گه‌نجان ده‌بێت شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ن'
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌م بانگه‌وازه كرا، "ئێمه بانگه‌واز ئاراسته‌ی گه‌له‌كه‌مان و به‌تایبه‌تی گه‌نجان ده‌كه‌ین كه پارێزنامه‌كانی رێبه‌رایه‌تی بخوێننه‌وه و به‌و تێگه‌یشتنه‌وه شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ به‌ره‌و پێش ببه‌ن. پێداگری و به بڕیاربوونی بنچینه‌یی له‌سه‌ر شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕیش خواستی ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌رایه‌تیه. ئه‌و پێداگریه به تایبه‌تی بۆ ئێمه‌ی ژنان پاڵنه‌ر و بیانوومانه بۆ شه‌ڕ و ژیان. ئه‌و شۆڕشه‌ی له رۆژئاوا به پێشه‌نگایه‌تی ژنان كرا، خرۆشانی پۆل پۆلی ژنانی شه‌نگال له ناو خۆپاراستن و تێكۆشاندا، سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی ژنان بۆ پێكهێنانی ژیانی ئازاد، له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌نی ئازادی رێبه‌رایه‌تین. ئه‌وه ده‌بێته به‌رزترین ئاستی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئازادی كه كۆمه‌ڵگا، به تایبه‌تی ژن و گه‌نج له به‌رامبه‌ر كێشه‌كانی ئازادی خۆیان رێكده‌خه‌ن و شه‌ڕی گه‌لی پێگه‌یشتوو له دژی سیستم ده‌ستپێده‌كه‌ن. له‌و رووه‌وه به سوپا بوونی ژنانی یه‌ژاستار بۆ ژنانی جیهان نمونه‌یه‌كی شوێدانه و هه‌ڵكشانی ئازادییه".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا له‌سه‌ر ناوی ژنانی یه‌ژاستار داوا له هه‌موو ژنان كراوه كه ببنه یه‌ژاستاری و خاوه‌نداری له ئازادی و رێبه‌ری ئازادی بكه‌ن".
له كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "ئێمه به‌رگریكارانی ژیانی ئازاد له‌گه‌ڵ رێبه‌رایه‌تی، ژنانی یه‌ژاستاری وه‌ك شیلان گۆیی، نوژین ئێرسی، سۆزدار قامیشلۆ، نودا ساسۆن، ده‌لال، گوڵناز، سه‌ڤین و نالینه‌كان شوێنكه‌وتووی فه‌رمانده‌كانی ئازادی خۆمانین. له‌به‌رامبه‌ر پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی كه ده‌یه‌وێت ئێمه فێری ژیانی به بێ رێبه‌رایه‌تی بكات، ئێمه له سه‌ر رێچكه و رێبازی فه‌رمانده‌كانی ئازادیمان رێده‌كه‌ین و ده‌بینه پێشه‌نگی خۆگه‌یاندن به رێبه‌رایه‌تی. ئێمه فێری ژیانی به بێ رێبه‌ر ئاپۆ نه‌بووین، ئێمه هه‌رگیزیش فێر نابین. هه‌ر گه‌ریلایه‌كی ژنی یه‌ژاستار گیانبازێكی ئازادی رێبه‌ر ئاپۆیه. رێبه‌ر ئاپۆ بۆ ئێمه فه‌رمانده‌ی شه‌ڕ و ژیانه، له‌سه‌ر بنه‌مای رێنمایی و فه‌رمانه‌كانی بۆ ئازادی ئێمه ژیانی مه‌زنی ئازادی بونیات ده‌نێین. به شه‌ڕڤانی ژیانێك كه هه‌موو ساتێكی له‌گه‌ڵ رێبه‌رایتیدایه ئێمه تۆڵه‌ی هه‌ره گه‌وره له دوژمن ده‌كه‌ینه‌وه".
فه‌رمانده‌ییه‌كه له كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، كه تا مسۆگه‌ركردنی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و خوڵقاندنی ژیانی ئازاد و شكۆمه‌ندانه بۆ گه‌لی كورد، ئه‌وان تێكۆشانی خۆیان گه‌وره ده‌كه‌ن و بڕیارداری و پێداگریان له هه‌موو كات زیاتر گه‌وره ده‌بێت".
هـ . ب