یەجەوەکە: پێویستە گەنجانی کوردستان هەر لە ئێستاوە دەست پێبکەین
یەجەوەکە داوای لە گەنجانی وڵاتپارێز کرد دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، لەپێناو پاراستنی ڕۆژئاوا بەشداری تێکۆشان بن.
یەجەوەکە داوای لە گەنجانی وڵاتپارێز کرد دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، لەپێناو پاراستنی ڕۆژئاوا بەشداری تێکۆشان بن.
یەکێتیی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) سەبارەت بە هێرشەکانی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر سوریا و ڕۆژئاوا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و بانگەوازی لە گەنجانی کوردستان کرد. لە ڕاگەیاندراوەکەی یەجەوەکەدا هاتووە:
"دەوڵەتی تورک بە دوای دەرفەتێک بۆ کۆمەڵکوژی دەگەڕێت"
دەوڵەتی کۆمەڵکوژی تورک کە مێژووی خۆی بە کۆمەڵکوژی و پاکتاوکاری، دەربەدەرکردن و دڕندەیی بنیات ناوە، ئەمڕۆش بە هەمان شێوە بەردەوامە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە خەونەکانی میساقی میللی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پیلانەکانی دادەڕێژێت و پشتیوانی داعش وبەکرێگیراوەکانیەەوە لە جێبەجێ کردنی خەونەکانیدایە و لە یەکەم دەرفەتدا دەستی کرد بە هێرشکردن بۆ سەر دەستکەوتەکانی کورد و گەلانی ناوچەکە لە سوریا کە بە ڕەنج و بەدیلێکی زۆر بەدەست هاتوون.
پێویستە گەلی وڵاتپارێزمان بەرگری لە ڕۆژئاوا بکەن
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر ناوچەکانی شەهبا-تەل ڕفعەت کە بەسەدان هەزار کوردی تێدا دەژین و کوشتنی خەڵکی سڤیل و ئەشکەنجەدانی ژنان، هەنگاوی یەکەمی ئەو سیناریوە گڵاوەیە لە دژی کورد. بێگومان هێزەکانی ئازادی و گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا بە شێوەیەکی چالاک لە پڕۆسەی سەفەربەریدا بەشدارن و بە هۆشیاری شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییەوە پاراستن لە خۆیان دەکەن. ڕۆڵی گەنجان و گەلی باکوری کوردستان لە پەرەپێدانی شۆڕشی ڕۆژئاودا ڕاستییەکی بەرچاوە. بەو بۆنەوە پێویستە گەنجانی کوردستان و گەلی وڵاتپارێزمان لە باکور کوردستان خاوەنداری لە بەرخۆدانی ڕۆژائاوا بکەن و پێویستە هەر شوێنێکی تورکیا و کوردستان بکەنە سەنگەری شەڕ و تێکۆشان و ڕۆڵی مێژوویی خۆیان بەجێبهێنن.
بانگەوازی بۆ گەنجانی وڵاتپارێز
لێرەوە داوا لە گەنجانی یەجەوەکە دەکەین: کاتی ئەوەیە بە سەرهەڵدانێکی شکۆمەند وەڵامی ئەم شەڕە بۆ بەدیهاتنی ئازادی بدەینەوە. کاتی ئەوەیە لە هەموو شوێنێک ڕاپەڕین بڵاوبێتەوە و دڕندەییەکانی حکومەتی تورکیا تێک بشکێندرێت و خەونەکانی پوچەڵ بکرێتەوە. دەبێت گەنجانی کورد ئەوە بزانن کە ئیتر دۆخەکە گەیشتووتە لێواری مەترسیدار و سنووری سەبر و لێبوردەیی بەزاندووە، تەنیا بە سەرهڵدان تێپەڕ دەبێت، بۆیە پێویستە هەرکەس لە هەرشوێنێک لەسەر ئەو بنەمایە هەڵسوکەوت بکات."