یەکەم پێشبڕکێی ئەدەبیی ژنانی گەنجی ڕاپەرین بە بابەتی ژنبوون دەستپێدەکات
یەکەم پێشبڕکێی ئەدەبیی ژنانی گەنجی ڕاپەرین لە نێوان بناری قەندیل، قەڵادزێ و رانیە بەڕێوەدەچێت.
یەکەم پێشبڕکێی ئەدەبیی ژنانی گەنجی ڕاپەرین لە نێوان بناری قەندیل، قەڵادزێ و رانیە بەڕێوەدەچێت.
پێشبڕکێکە بە دروشمی "نا بۆ چارەنوسی نوسراو" بەڕێوەدەچێت.
بۆ ئەوەی ژنان پێنوس بگرنە دەست بۆ نووسینی چارەنووسیان، ژنانی گەنجی ڕاپەرین بە پێشەنگایەتیی ژنانی گەنجی تێکۆشەر دەست بە پێشبڕکێی ئەدەبی لە نێوان بناری قەندیل و قەڵادزێ ڕانیە دەکەن.
پێشبڕکێکە مەقالە، چیرۆک، ھەڵبەست لە خۆ دەگرێت.
یەکەم پێشبڕکێ بۆ بیرھێنانەوە و یادکردنەوەی شەھیدانی ژنی ناوچەی ڕاپەرین بەڕێوە دەچێت.
پێشبرکێکە لە ١٠/١١/٢٠٢٠ دەست پێدەکات، تەنھا ئەو ژنە گەنجانەی تەمانیان لە نێوان ١٦ بۆ ٢٨ ساڵدایە دەتوانن لەگەڵمان بەشدار بن.
ئەو ژنانەی خواستی بەشدار بوونیان ھەیە ئەتوانن تا ٣٠/١١/٢٠٢٠ بەرھەمەکانیان بنێرن بۆ کۆمێتەی ئامادەکار.
ئامانجی ژنانی گەنج لەم پێشبڕکێیە بەمجۆرە پێناسە دەکرێت، چارەنووسی دیاریکراوی ژنانی ناو کۆمەڵگای ئێمە بە گرتنە دەستی پێنووسەکەمان دەگۆڕین و خۆمان چارەنووسی خۆمان دەنووسینەوە و توانای ژنانی گەنج نیشانی کۆمەڵگا دەدەین.
مەراسیمی خەڵات و ڕێزلێنانی پێشبرکێی ئەدەبی ژنانی گەنجی تێکۆشەری ڕاپەرین لە ١/١٢/٢٠٢٠ لە کاتژمێر ١٠ لە ڕانییە دەست پێدەکات، پێشبڕکێکە ھەموو زاراوەکانی کوردی لە خۆ دەگرێت و ئەگەر تەنھا بە یەک بەرھەمیش بێت بەشدار بن لەم پێشبرکێیە.
مەرجەکان
بابەتی پێشبڕکێ ژن، ژنبوون
بە شێوازی مەقالە دەتوانن بابەتیش ئامادە بکەن
بەشداربوو پێویستە لەگەل بەرھەمەکەی کورتەیەک لە ژیانی خۆی ئامادە بکات بۆ لیژنەی ئامادەکار
پێویستە تا ٣٠/١١ بەرھەمەکانیان بگەیەنە دەست ئێمە
لە ڕێگەی ئەم ھەژمارانەوە
Facebook:ژنانی گەنجی تێکۆشەر
WhatsApp:07812449880
Telegram:07812449880
ژ.ت