یەکەمین ڕۆژی ڕێپێوانی دیموکراسی کۆتایی هات
یەکەمین ڕۆژی "ڕێپێوانی دیموکراسی" بە پشتگیری و جۆشی گەل کۆتایی هات. لە کۆبوونەوەکانی گەل گوترا، ڕێگە نادەن بە دەستبەسەراگرتنی ئیرادە.
یەکەمین ڕۆژی "ڕێپێوانی دیموکراسی" بە پشتگیری و جۆشی گەل کۆتایی هات. لە کۆبوونەوەکانی گەل گوترا، ڕێگە نادەن بە دەستبەسەراگرتنی ئیرادە.
"ڕێپێوانی دیموکراسی" دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە لە جولەمێرگ ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ڕۆژی یەکەم بە جۆشەوە کۆتایی هات. ڕێپێوانەکە پێش گردبوونەوەی ١٣ ی حوزەیران بە درووشمی "شارەوانی گەلانە، ڕێگە بە دەستبەسەراگرتن نادەین" دەستی پێ کرد، لەلایەن کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک (دەتەکە) و کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) و پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و دەم پارتی و هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادی و ڕێکخراوە مەدەنییەکانەوە ئەنجامدرا. بەشداربوون یەلەکی "ڕێگە بە قەیوم نادەین"یان پۆشی و گوند بە گوند گەڕان.
گەل خاوەنداری لە ئیرادەی دەکات
ڕێپێوانەکە بەیانی لە شەمزینانەوە دەستی پێکرد بەرەو گوندی شاپاتان بەڕێکەوتن. لە گوندەکان پێشوازی گەرمیان لێ کرا.
لەسەر ناوی ڕێپێوانکەران پەرلەمانتاری دەم پارتی گوتی: "ئەمڕۆ دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە ڕێپێوانمان دەست پێ کرد، گەلەکەمان خاوەنداری لە ئیرادەی خۆی دەکات".
تا کۆتایی هاتنی دەستبەسەراگرتن، ڕێپێوان بەردەوام دەبێت
پاش تێپەڕین بە چەند گوندێک، ڕێپێوانکەران لە گوندی چەمی میرە لە ناوچەی شەمزینان کۆتاییان بە کۆبوونەوەکەیان هێنا.
ڕێپێوانکەران لە گوندی پاگێ داوەتکران و گەل پێشوازی گەرمی لێ کردن و پێکەوە هەڵپەڕین. لەوێ پەرلەمانتاری دەم پارتی ئۆزنور بارتن ڕایگەیاند دژی ستەم بەرەو جولەمێرگ بەڕێ دەکەون، گوتی: "تاوەکو دەستبەسەراگرتن کۆتایی نەیەت، ئەم ڕێپێوانە ناوەستێت".
بانگهێشت بۆ گردبوونەوەی ١٣ ی حوزەیران
لە گوندی دارێ کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا، پەرلەمانتاری دەم پارتی ساروهان ئۆلوچ گوتی: "ئەم تێکۆشانە، تێکۆشانی پاراستنی ئیرادە و ئازادی و دیموکراسییە. بۆیە سەراپای گەلەکەمان بانگهێشت دەکەم بۆ گردبوونەوەی ١٣ ی حوزەیران دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادەمان".
ڕۆژی یەکەمی "ڕێپێوانی دیموکراسی" بە درووشم و هەلهەلە کۆتایی هات.
بەرنامەی سبەی
"ڕێپێوانی دیموکراسی" سبەی بە ڕاگەیاندراو و ڕێپێوان لە ناوچەی گەڤەر بەردەوام دەبێت. ڕێپێوانکەران دەچنە گوندەکانی گەڤەر و پاشان دەچنە ناوچەی چەلێ.