وتەبێژێک لە ئەنجوومەنی ئاسایش کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند لە کۆی پێنج ئەندامی باڵای ئەنجوومەنی ئاسایش سیانیان لە پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانن تەنها دوانیان پارتین، به‌ڵام دوای پرسیار كردن له هه‌رسێ ئه‌ندامه باڵاكه‌ی یه‌كێتی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم، ده‌ركه‌وت كه به‌رپرسانی یه‌كێتی به هیچ جۆرێك ئاگاداری ئۆپه‌راسیۆنی له‌م جۆره نین كه رۆژی ٢٦\١٠\٢٠٢٠ له‌رێی به‌یاننامه‌یه‌ك به ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
هاوکات ئەو ئەندامانەی یەکێتی لە ئەنجوومەنی ئاسایش ئەوەشیان ڕاگەیاندوە کە ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له پشكی یه‌كێتی، ئه‌م به‌یاننامه‌یه و هه‌ر به‌یاننامه‌یه‌كی تری له‌م چه‌شنه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه ره‌د ده‌كه‌نه‌وه، به هه‌ندی وه‌رناگرن و نایسه‌لمێنن، چونكه ئاگاداری روداوی له‌و جۆره نین كه له هه‌رێم روویدابێت، رێگه‌ش ناده‌ن به‌ناوی ئه‌نجومه‌نێكه‌وه راگه‌یه‌ندراو بڵاو بكرێته‌وه كه پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی، ئه‌ندامه سه‌ره‌كییه‌كانی پرسوڕایان پێ نه‌كرابێت
دەقی بڵاوکراوەی وتەبێژەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش وەک خۆی
رونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه له پێنج ئه‌ندامی سه‌ره‌كی كه بریتین له راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری، سه‌رۆكی ده‌زگای پاراستن، و سه‌رۆكی هه‌واڵگریی پێشمه‌رگه. له‌م پێنج ئه‌ندامه، سێ ئه‌ندامیان له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانن و ته‌نها دوو ئه‌ندامیان پارتین. به‌ڵام دوای پرسیار كردن له هه‌رسێ ئه‌ندامه باڵاكه‌ی یه‌كێتی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم، ده‌ركه‌وت كه به‌رپرسانی یه‌كێتی به هیچ جۆرێك ئاگاداری ئۆپه‌راسیۆنی له‌م جۆره نین كه رۆژی ٢٦\١٠\٢٠٢٠ له‌رێی به‌یاننامه‌یه‌ك به ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه. بۆیه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له پشكی یه‌كێتی، ئه‌م به‌یاننامه‌یه و هه‌ر به‌یاننامه‌یه‌كی تری له‌م چه‌شنه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه ره‌د ده‌كه‌نه‌وه، به هه‌ندی وه‌رناگرن و نایسه‌لمێنن، چونكه ئاگاداری روداوی له‌و جۆره نین كه له هه‌رێم روویدابێت، رێگه‌ش ناده‌ن به‌ناوی ئه‌نجومه‌نێكه‌وه راگه‌یه‌ندراو بڵاو بكرێته‌وه كه پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی، ئه‌ندامه سه‌ره‌كییه‌كانی پرسوڕایان پێ نه‌كرابێت..
وته‌بێژێك له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
٢٦ - ١٠- ٢٠٢٠
https://anfsorani.com/%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86/hpg-lbary-jmwjwwy-srbazy-pdk-agynrawky-bawkrdw-20829
ڕ.ح