بەرپرسی پەیوەندیە گشتیەکانی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) قسەی کردو وتی: "بۆ ڕاگرتنی شەڕی شوومی ناوخۆیی، وەک لایەنێکی بەرپرس هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی بەر لەوە بگرین جارێکی تر شەڕی کورد بە کورد ڕووبدات، بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە وەک یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان دەستپێشخەریمان خستۆتە ڕوو بۆ کۆتایی هێنان بەو گرژیەی کە ماوەیەکە ڕوودەدات بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی هەموو لاینە سیاسیەکان دەکەین."
لە بارەی ئەو راگەیاندنانەی تەپڵی شەڕی کورد و کورد لێدەدەن ناوبراو وتی:" دەبێت راگەیاندنەکان بە شێوازێکی بەرپرسیارانە و هەستیار مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخەدا بکەن، کار بکەن بۆ هەوێنی ئاشتی و تەبایی، نەک ئاگری شەر کە لە بەرژەوندی هیچ کەسێکدا نیە لەم وڵاتەدا، بە هەر شێوازێک دەبێتە هۆکار بۆ زیانگەیاندن بە تەواوی دۆزی کورد و هەموو تاکێکی کورد و گەلی کورد بە گشتی."
ناوبراو وتیشی: دەبێت هەموو لایەک دژی شەری ناوخۆ و دژی شەری براکوژی بوەستێتەوە، دەبێت لە دژی ئاڵۆزی و گرژی بین، دەبێت لایەنە سیاسیەکان و کەسایەتیەکانی تریش هەوڵی خۆیان بخەنە گەر بۆ ئەوەی بەهەموومان بتوانین بەردێک لەسەر بەرد دەبنێن بەر لەو ئاڵۆزیە بگرین.
بەرپرسی پەیوەندیە گشتیەکانی پەرلەمانتاران وتیشی، لە میانەی پێشوازیمان لە شاندێکی نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر داوامان لێکردن کە وەک پارتێکی گەورەی باکوری کوردستان ڕۆڵی خۆیان بگێرن بۆ کۆتایی هێنان بەو ئاڵۆزیە و ڕۆڵی ناوبژێوان ببینن.
ز.ش