یەکینەکانی تۆڵە لە چوار شار چالاکیان ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵە لەدژی هێزە داگیرکەرەکان و نۆکەران لە چوار شار چالاکیان ئەنجامدا. یەکینەکان ڕایانگەیاند، تا دەرکردنی سوپای داگیرکەری تورک لە کوردستان بەردەوامی بە چالاکیەکانیان دەدەن.

یەکێنەکانی تۆڵە کە لە چوار شار چالاکیان ئەنجامدا ئەوەی خستەڕوو، "تا دەوڵەتی تورک و سوپای داگیرکەر و فاشیستەکەی لە کوردستان دەرنەچن ئێمە ناوەستین. تا بەدەستهێنانی ئەنجام لە هەموو دەڤەرێک هەناسەی دوژمن دەبڕین."

لە ڕاگەیەنراوەکاندا بەم شێوەیە باسی لە چالاکیەکان کرا.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە ١٩ی تشرینی یەکەم لە ئیپەکیۆلی وان دوو بلدۆزێر و مەکینەیەکی قەیوم سووتێنران.

١١ی تشرینی یەکەم لە بۆستانچی وان لەدژی قولەیەکی پاسەوانەکانی بارەگای پۆلیس چالاکی ئەنجامدرا، پۆلیسێک سزادرا و یەکێکیش بریندار بوو. لە ڕاگەیەنراوی شەڕی تایبەتی تورکدا باسی ئەوەکراوە کە پۆلیسەکە خۆی کوشتووە، بەڵام ئەوە ڕاست نییە.

لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتوو، ١٧ی تشرینی یەکەم لە دووڕیانی فارقین – ئێلح لەدژی ئۆتۆتبۆسی خاش و سەربازان و ئۆتۆمبێڵی فورد چالاکی ئەنجامدران و سووتێنران.

یەکینەکانی تۆڵە وتیشی، ١٩ی تشرینی یەکەم لە نەخۆشخانەی جیهانی ئێلح لەدژی پاسەوانێکی بەکرێگیراوی سوپا چالاکی ئەنجامدراوە.

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا تیشک خرایە سەر ئەوەی کە ١٥ی تشرینی یەکەم لە ئەدەنە کاری پانکارت، نووسین و دروشم ئەنجامدرا، لە دوو شوێن بە بۆمبی دەستی چالاکی لەدژی مارکێتی فاشیستەکان ئەنجامدرا و زیانی مادی بەر مارکێتەکان کەوت.

ف.ق