"ئێمە دوژمنی داگیرکەر تێکدەشکێنین"

ئازاد شەڤگەر-ی ئەڵمانی گەریلا هەپەگە و ئەڤیندار کوردستان گەریلای یەژا ستار رایانگەیاند، دەوڵەتی تورک بە هەموو جۆرە چەکێکی کیمیایی هێرش دەکات و راشیانگەیاند، هەرچییەک رووبدات هەر دوژمن تێکدەشکێنن.

ئازاد شەڤگەر-ی ئەڵمانی گەریلا هەپەگە و ئەڤیندار کوردستان گەریلای یەژا ستار دەربارەی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک قسەیان کرد.

ئەڤیندار کوردستان گەریلای یەژا ستار بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدانی مانگی ئایارەوە لە کەسایەتیی حەقی قەرار و هۆزان مزگین دا یادی شەهیدانی شۆڕشی کردەوە و ڕایگەیاند لە سەر هێڵی شەهیدان بەرخۆدان و بەرەنگاری دەکەن.

ئەڤیندار کوردستان راشیگەیاند، هەرگیز بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک سەر دانانەوێنن و وتی: "دەوڵەتی تورک بە هەموو شێوەکان و شێوازەکان هێرش دەکات و چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت. ڕۆڵەکانی ئەم گەلە بە شێوەیەکی دڕەندانە شەهید دەکات، بەڵام چی دەکەن با بیکەن، ناتوانن گەریلا و گەلی کورد لەناو ببەن. لەسەر ئەم بنەمایە ساڵی ٢٠٢٢ دەکەینە ساڵی سەرکەوتن هەر وەک چۆن هاوڕێکانمان لە زاپ سکۆرسکی-یان خستە خوارەوە، هەر بەو شێوەیە دوژمنی داگیرکەر تێکدەشکێنین. ئەمساڵ دەبێتە ساڵی ئازادی رێبەر ئاپۆ و گەلی کورد".

 

زۆرێک لە سۆسیالیستە نێونەتەوەییەکان لە ژێر کاریگەری پارادایمی پەکەکە بۆ ئازادی ژنان و ئیکۆلۆژی دیموکراتیک بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوون و دەبن. یەکێک لەو گەریلایانە ئازاد شەڤگەر-ی ئەڵمانییە. ئازاد شەڤگەر بە خێرایی خۆی فێری ژیانی چیاکانی کوردستان کردووە و زۆر بە خێرایی زمانی کوردی فێر بووە و داوای بۆ هەموو گەنجانی کورد و ئەڵمانیی ئەوە بوو: "وەرن بەشداری رێزەکانی گەریلا ببن و بەشداری لە جەنگی ئازادی دا بکەن، کات کاتی جەنگی ئازادییە".

ژ.ت