ئەمڕۆ رۆژی رۆژنامەگەری كوردییە
١٢٤ ساڵ پێش ئێستا لەرۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا، ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ی زایینی لەسەردەستی میقدا محەمەد بەدرخان لەقاهێرەی پایتەختی میسر رۆژنامەیەكی كوردی بەناوی رۆژنامەی"كوردستان"چاپ و بڵاوكرایەوە.
١٢٤ ساڵ پێش ئێستا لەرۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا، ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ی زایینی لەسەردەستی میقدا محەمەد بەدرخان لەقاهێرەی پایتەختی میسر رۆژنامەیەكی كوردی بەناوی رۆژنامەی"كوردستان"چاپ و بڵاوكرایەوە.
١٢٤ ساڵ پێش ئێستا لەرۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا، ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ی زایینی لەسەردەستی میقدا محەمەد بەدرخان لەقاهێرەی پایتەختی میسر رۆژنامەیەكی كوردی بەناوی رۆژنامەی"كوردستان"چاپ و بڵاوكرایەوە. دەرخستنی ئەم رۆژنامەی كوردستان وەكو خەباتێكی نەتەوەیی و تێكۆشانێكی نەتەوەیی لەپێناو ماف و ئازادییەكانی گەلی كورد دەبینرێت و هەر لەبەر ئەمەش رۆژی دەركەوتنی رۆژنامەكە، وەكو رۆژی، رۆژنامەگەری كوردی بەناو دەكرێت و ئەمەش دەبێتە سەرەتایەك بۆ خەباتی رۆشنبیری و ئەدەبی و ئاكادیمی كوردی و هەر ساڵەش ئەم رۆژە یاد دەكرێتەوە و لەلایەن كوردستانیانەوە بەرز و پیرۆزی دەنرخێنن.
دوابەدوای شۆڕشی فەرەنسا، بیر و هزری نەتەوەیی لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپا تەشەنەی سەند. لەماوەیەكی كەمدا وەكو لافاوێك لەهەموو جیهاندا تەشەنەی سەند، بێگۆمان لەئیمپراتۆریەتی عۆسمانیشدا، ئەو گەلانەی كە لەژێر دەسەڵاتداریەتی ئەواندا دەژیان وەكو عەرەب و باڵكانی و بۆلخاری و توركی و كورد و ... كەوتنە بەر ئەم شەپۆلە نەتەوەییە.
پاش شكستی سەرهەڵدانی بەدرخانیەكان لەساڵی ١٨٤٧، دەوڵەتی عۆسمانی بنەماڵەی بەدرخانیەكانیان گۆاستەوە بۆ قاهێرەی پایتەختی میسر. لەوێدا جارێكی تر میقداد محەمەد بەدرخان دەست لەتێكۆشان و خەباتی نەتەوەیی بەرنادات و بەردەوامی بەخەباتی رۆشنبیری و نەتەوەیی دەدات و بەمشێوەیەش یەكەم رۆژنامەی كوردستان لەسەر دەستی ئەو و هاوڕێیەكانی چاپ و بڵاو دەكرێتەوە.
رۆژنامەی كوردستان لەسەرەتای دەستپێكردنیەوە بەبێ جیاوازی نەتەوەیی و ئەتنیكی و جۆگرافی راستی و حەقیقەتی كردە بنەمای كاری خۆی و لەدژی زۆڵم و زۆداری و دەسەڵاتداریەتی تێكۆشانی مان و نەمان دەدات.
رۆژنامەی كوردستان دوو هەفتە جارێك ئامادەی چاپ و بڵاوكردنەوە دەبوو و ٣١ ژمارەی لێ چاپ و بڵاوكرایەوە. گۆشارەكانی دەوڵەتی عۆسمانی لەسەر میسر رووی لەزیادبوونكرد، رۆژنامەكەش لەرووی ناچارییەوە جێگەی زۆری گۆڕی. بەگشتی پێنج ژمارەی رۆژنامەكە لەقاهێرە چاپ و بڵاوكرایەوە ودوابەدوای گۆشارەكانی عۆسمانیەكان رۆژنامەكە و ئەو كەسانەی تێدا خەبات دەكەن، روو لەشوێنی تر، لەوانەش روو لەزۆرێك لەوڵاتانی ئەووپا دەكەن بۆ بەردەوامیدان بەخەباتەكەیان.
پاش ١٢٤ رۆژنامەگەری كوردی و عەقڵیەتی داگیركەری و دەسەڵاتداریەتی
هەرچەندە یەكەم رۆژنامەی كوردی لەدەرەوەی جۆگرافیای كوردستان چاپ و بڵاوكرایەوە، بەڵام ئەمڕۆكە لەسەر میراسی رۆژنامەی كوردستان لەسەر ئاستی هەر چوار بەشی كوردستان و هەندەران بەسەدان رۆژنامە و گۆڤار و بەڵگەنامە و رادیۆ و تەلەفزیۆن و ماڵپەڕ و ... هتدی كوردی دامەزراوە و لەسەر ئەو بنەمایە كاروخەبات دەكەن. بەڵام جارێكی تر هەر چۆن ئەو سەردەمە دەوڵەتی عۆسمانی رێگە بەبڵاوكراوەیەكی كوردی نادات لەناوخۆی وڵات بڵاو بكرێتەوە و گۆشار و هەڕەشە و كۆشتن و ئەشكەنجەی لەبەرامبەر بەگەلی كورد گەیاندبووە ئاستی مردن. ئێستاكەش بەهەمانشێوە كام راگەیاندن و راگەیاندنكار بیەوێت لەچوارچێوەی كاروباری نەتەوەی دیموكراتیك و راگەیاندنی ئازاد كار بكات رووبەرووی هەڕەشە و داخستن و گرتن و ئەشكەنجە و كۆشتن دەبێتەوە. واتا چەندەش كات تێپەڕ بووە، بەڵام زیهنیەت و نزیكبوونی داگیركەران و دەسەڵاتدارانی سەر كوردستان لەبەرامبەر بەخەبات و تێكۆشانی كوردان و دەركەوتنی رۆژنامەی كوردستانیش نەگۆڕدراوە، بگرە چەندین قات بەرفراوانتر بووەتەوە. تەنانەت دەوڵەتە داگیركەرەكانی سەر كوردستان لەسەر پۆستێك لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی ئینتەرنێتدا لێپرسینەوە دەست پێ دەكەن و سزای قورس بەسەر تاكەكاندا دەسەپێنن. ئەم نزیك بوون و هەڵوێستانەی دەسەڵاتداران و داگیركەرانی سەر كوردستان نیشانی دەدات، عەقڵیەت و دەسەڵاتداریەتی بووەتە چەمكێكی نەگۆڕ لەلایەن ئەو هێزانەوە.
بەڵام ئەوەی گرنگە، ئەو خەبات و تێكۆشانەی رۆژنامەی كوردستان دەستیداوەتێ، ئەمڕۆكەش لەلایەن سەدان هەزار خەباتكاری راگەیاندنی ئازادەوە بەگیان و دڵ بەردەوامی پێ دەدرێت و لەپێناو ماف و ئازادییەكانی گەلەكەمان و دیموكراسی گەلاندا بێ پسانەوە بەگوڕ و تینەوە بەرەو بەو كاروانە دەدات.
ف.ق