ئێمە تەنها یەک ئامانجمان هەیە، ئەویش سەرکەوتنە"

گەریلاکانی هەپەگە و یەژەاستار ڕایانگەیاند، کە شەڕی شەرەف بۆ کوردستانی ئازاد و رێبەرایەتی ئازاد دەکەن و ڕایانگەیاند، کە تاکە ئامانجیان سەرکەوتنە.

گەریلاکان ڕایانگەیاند، کە سوپای تورک، سەرەڕای بەکارهێنانی چەکی ناتۆ بێچارە بووە، بۆیەش زۆر بە شێوەیەکی دڕندانەتر هێرش دەکات، بەڵام شکستنەهێنانی گەریلا سەلمێنراوە.

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار کە لە دژی سوپای تورک بەرخۆدان دەکەن و بە چالاکیەکانیان وڵامی سوپای تورک دەدەنەوە کە چەکی کیمیایی بەکاردەهێنن، قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF)  کرد.

هەرچەندە چەکی ناتۆ بەکاردەهێنێت، بەڵام بێچارە بووە

بۆتان ئورفا: دوژمن هەموو هەوڵێک دەدات بۆ پەردەپۆشکردنی شکستەکانی لە ئاڤاشین و مەتینا و زاپ، بەڵام ناتوانێت سەربکەوێت. و گوتی،" دوژمن گوتبووی لە ماوەی 24 کاتژمێردا تەواویان دەکم، بەڵام ماوەی 6 مانگە نەیتوانیوە پێشڕەوی بکات، هەموو جۆرە چەکێکی ناتۆ بەکاردەهێنێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەبەرانبەر گەریلاکاندا بێچارە بووە. هاوکاری لە پەدەکە وەردەگرێت و پەدەکەش بە ئاشکرایی هاوکاری داگیرکەری دەکات. تەنیا یەک ڕێگامان هەیە بۆ ئەوەی بەرەنگاری دوژمن ببینوە، ئەویش بەرخۆدانە. دەتوانم بڵێم بەناوی گەریلاکانەوە تەنها یەک ئامانجمان هەیە، ئەویش سەرکەوتنە.

دوژمن ناتوانێت یاری بە شەرەفمان بکات

ستێرک ئامەد: ئێمە بۆ شەرەفی خۆمان شەڕ دەکەین. هاوڕێکانمان لەدژی دوژمنێکی دڕندە شەڕ دەکەن. لەسەر بناغەی فەلسەفەی ڕێبەرتی، ئێمە پەروەردە بووین. ئێمە خۆمان پەروەردە دەکەین. شەڕی ئێمە شەڕێکی ئایدۆلۆژیە. دوژمن بە تەنها هێرش ناکاتە سەر گەریلا. لەدژی هەموو کوردێک دەستی بە هێرشێکی گشتی کردووە. ئەم بەرخۆدانە گشتیەش پێویستە زیاتر فراوان بکرێت. بەم پێیە شەڕمان فراوانتر دەکەین. ئێمە ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی شەڕ پیشانماندا کە گەریلا ناشکێت. تاوەکو شۆڕش سەرنەکەوێت و ڕێبەرمان ئازاد نەبێت، دەست لە شەڕ بەرنادەین. ئێمە رێگە نادەین دوژمن یادی بە شەرەفمان بکات. خاوەنداری لە بەهاکانمان دەکەین. بە تایبەتی بانگەوازیم بۆ گەنجان ئەمەیە کە بە چاوەڕێکردن و دانیشتن شۆرش سەرناکەوێت و ئازادی بەو شێوەیە مسۆگەر نابێت.

کاتێک دەزانێت تێکدەشکێت، زیاتر دڕندە دەبێت

ئاڤێستا جوودی: قڕکردنێکی گەورە بەسەر گەلی کورددا دەسەپێنرێت. لەدژی هێرشی ترسنۆکانە و نامەردانەی دوژمن، گەریلا بە شێوەیەکی فیدایی و گەورە بەرخۆدان دەکات. دوژمن کاتێک دەزانێت تێکدەشکێت، زیاتر دڕندە دەبێت. رێگە  نادەین دوژمن لەسەر خاکەکەمان بمێنێتەوە. ئەگەر دوژمن یەک جار هێرش بکات، ئێمە ١٠ جار هێرش دەکەین. مێژوو ئەم رۆژانە دەنووسێتەوە. مێژوو خیانەت و بەرخۆدانیش دەنووسێتەوە. بەرخۆدان سەردەکەوێت. بۆیەش پێویستە گەنجان رێگەی بەرخۆدان هەڵبژێرن و بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا بکەن.

ف.ق